Skip to the content

هەواڵەکان

سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە بەڕێوەبەری رێكخراوی (ITF) سلۆڤینی دەكات

ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٣/٢٨ جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین لە ئۆفیسی سەرەكی دەزگای مین لە شاری هەولێر، پێشوازی لە خاتوو (كاترینە) بەڕێوەبەری رێكخراوی (ITF) سلۆڤینی تایبەت بە كاروباری مین لە عێراق كرد.

سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەكات

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی (2721) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم گەلی كوردستان بەگشتی و پیشەوەرانی مین و كارمەندانی دەزگای گشتی كاروباری مین بەتایبەت دەكەین، هیواخوازین هەموو ساڵ و هەموو كاتێكتان شادی و خۆشی و سەیران بێت.

دەزگای گشتی کاروباری مین لە دهۆك پۆستەری هۆشیاری لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی لە شوێنە گەشتیاریەکان هەڵدەواسێت

 ب هەلکفتا بیرەوەریێت ئادارێ و نەوروزێ، رێڤەبەریا گشتی یا کاروبارێن مینا ل دهوکێ تیمێن پەروەردا هشیارکرنێ رابون ب هەوەکا هە لاویستان پوستەرێت ئاگادرکرنێ ژ مەترسیێت مینا ل جهێن گەشت و کوزاری ژبو ئاگادرکرنا هاولاتیا دەمێ سەیرانان.

دەزگای گشتی كاروباری مین یادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە بەرز رادەگرێت

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/16 دەزگای گشتی كاروباری مین بە ئامادەبوونی جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگا و بەرێوەبەرەگشتیەكان و فەرمانبەران و كارمەندانی یادی33ساڵەی كارەساتی هەڵەبجە بەرز رادەگرن بەوەستانیان لەبەردەم بینای سەرەكی دەزگای گشتی كاروباری مین وەك رێزگرتنێك لەو ژمارە قوربانیە زۆرەی گەلی كوردستان لەو رۆژە دا.

بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان سەرۆكی دەزگای مین لەگەڵ فەرمانبەرانی خانمانی دەزگای مین كۆبوویەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان لەگەڵ بەشێك لە فەرمانبەران و خانمان لە دەزگای مین كۆبوویەوە و پیرۆزبای لە سەرجەم خانمانی جیهان و كوردستان بەتایبەت كرد.

لە سنوری پارێزگای هەولێر زیاترلە 5927 مین و پارچە لە پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبردران

ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/3/7 لەسەر فەرمانی جەمال جەلال بەرێوەبەری گشتی کاروباری مین /هەولێر، لە ناحیەی سمیلانی سەر بە قەزای چۆمان و لە چالی تایبەت بە تەقاندنەوە و بە پێی پێوەرە جیھانیەکانی کاروباری مین، تیمی لە ناوبردنی تەقەمەنییەکان بری 5927 پارچە لە مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی وەکو قۆناغی دووەم لەناوبرد.

سەرۆكی دەزگای مین سەرپەرشتی یەكەمین كۆبونەوەی دانانی بنكەی زانیاری بۆ مین پاكی لە هەرێمی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین، بەشداری لە یەكەمین كۆبوونەوەی دانانی بنكەی زانیاری سەرچاوەی كراوە بۆ مین پاكی لە هەرێمی كوردستان كرد، كە لە ئۆفیسی رێكخراوی نێودەوڵەتی (iMMAP)رێكخرابوو. لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی دەزگای مین جەختی لە بەرەوپێشبردنی زیاتری بواری كاروباری مین كردەوە لە هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر ئەو گیروگرفتانەی رۆژانە رووبەروومان دەبێتەوە، بەئامانجی زیاتر پاكسازی كردن لە كێڵگە مینەكان و پاككردنەوەی خاكی كوردستان لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییە نەتەقیووەكان.