Skip to the content

هەواڵەکان

دەزگای گشتیی کاروباری مین و سەرۆکی بەرنامەی (UNMAS) تاووتوێی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان دەکەن

جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین، پێشوازی لە پێرلۆد هامەر سەرۆکی بەرنامەی فەرمانگەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین (UNMAS) لە عێراق كرد.

لە قەزای پێنجوێن ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لە نێوبردران

بەسەرپەرشتی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە قەزای پێنجوێن تەقینەوەیەک بۆ لە ناوبردنی سەدان مین و تەقەمەنی ئەنجامدرا.

لە پرۆژەی بە دووسایدکردنی رێگەی خەلیفان - سپیلک بۆمبێکی مەترسیدار دۆزرایەوە

دوای ئەوەی دەست کرا بە ئەنجامدانی پرۆژەی بە دووسایدکردنی رێگای سەرەکی خەلیفان- سپیلک و لە ئەنجامی کارکردن لەو پرۆژەیە پاشماوەیەکی جەنگی کە پێکهاتبوو لە (بۆمبێکی نەتەقیوی فرۆکە)، دۆزرایەوە

لە مەڕاسیمێکدا کێڵگە مینێک لە قەزای ئامێدی دوای پاککردنەوەی ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە

بە ئامادەبوونی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە مەڕاسمێکدا لە ناحیەی دێرەلوک سەر بە قەزای ئامێدی، لە درێژەی پڕۆسەی پاکسازیی مین لە هەرێمی کوردستان، بە ڕادەستکردنەوەی کێڵگە مینی گرێ قائید هەستان.

هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا لە بواری پاککردنەوەی مین هاوکاری دەکەن

جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین، پێشوازی لە ڤاغیناک سارگسیان بەڕێوەبەری سەنتەری دیماینەری ئەرمەنی و ئارشاک مانۆکیان کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە کوردستان و وەفدی یاوەری کرد.

بە سەدان مین و پاشماوەی جەنگی سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران لە سنووری چۆمان لە ناوبردران

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە EOD سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مینی هەولێر، زیاتر لە ۳۱٠ مین و پارچە تەقەمەنیی جەنگییان لەناوبرد

کێڵگە مینێک لە شارباژێر پاش پاککردنەوەی ڕادەست بە خاوەنەکەی کرایەوە

کێڵگەیەکی مین لە شارباژێر پاککرایەوە و ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و وەفدێکی باڵای فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین کۆبوونەوە

جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە ئامادەبوونی نیازی خالید جێگری سەرۆکی دەزگا پێشوازیان لە خاتوو ئیلن کۆهن بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری مین کرد

لە پارێزگای ھەڵەبجە تەقینەوەیەک ئەنجامدرا

لە درێژەی لە ناوبردنی مین و تەقەمەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/سلێمانی لە کێڵگە مینی (خۆرە تاوە سەختە) لە گوندی هاواری ناحیەی بیارە بڕی ٣٩ مین و تەقەمەنی لەلایەن تیمی تەقاندنەوە EOD لە تەقینەوەیەکدا سەرجەمی لە ناوبران.