دەزگای گشتی کاروباری مین لە سنووری پارێزگای هەولێر بەتایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، (۵) تیمی مینلابەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێری دەستنیشان کرد بۆ کارکردن و دەستکردن بە کاری پاکسازی لە (٤) زەوی بە مین داچێندراو.
هەواڵەکان
لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دا ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی جەنگی دۆزرانەوە
بەهۆی هاتنە خوارەوەی مین بۆ سەر ڕێگەیەک دیواربەند بۆ کێڵگە مینێک دروست دەکرێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەزگای گشتی کاروباری مین لە پێناو سەلامەتی هاونیشتمانیان دیوار بەندێک بۆ کێڵگە مینێک کە دەکەوێتە سەر شەقامێک کە ڕێگەی نێوان قەزای ماوەت و قەزای پشدەر پێکەوە دەبەستێتەوە دروست کرا.
دەزگای گشتی کاروباری مین لە سنووری پارێزگاکاندا بە دەیان مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی لەناو دەبات
تیمی لە ناوبردنی تەقەمەنیە نەتەقاوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، لە چەند چاڵاکییەکدا زیاتر لە (٤٠) مین و پارچەی تەقەمەنیان لە ناو برد
یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان دەزگای گشتی کاروباری مین و سەنتەری مینپاکی مرۆیی ئەرمەنی واژوو کرا
لەسەردانێكدا بۆ وڵاتی ئهرمینیا بەشێوەیەکی پراکتیکی باس لە چۆنیەتی پێدانی زانیارییەکان و شێوازی مەشق پێکردن و کارکردنی کێڵگەیی لە بواری پاکسازی مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگیی نەتەقاو کرا .
شاندێکى باڵاى دەزگاى مین سەردانی سویسرا دەکات
شاندێکى باڵاى دەزگاى گشتى کاروبارى مین لەسەر بانگهێشتى فەرمى سەنتەرى جنێفى نێودەوڵەتى بۆ کاروبارى مینى مرۆیى بەشدارى لە (٢٥)ە مین کۆبوونەوەى ساڵانەى لایەنە پەیوەندیدارەکانى کاروبارى مین لە جنێف دەکەن.
دوای لابردنی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی، کاری نۆژەنکردنەوە لە دوو ڕێگهی سەرەکی پارێزگای ههولێر دەستی پێکردەوە
٦٢٥ پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر لەناو برا
لە پرۆسەیەکی ڕێکخراودا بڕی دوو تەن و نیو تەقەمەنیی پاشماوەی جەنگیی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/گەرمیان لەناو برا.
دەزگای گشتی کاروباری مین پڕۆژەیەک بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی داتاو زانیارییەکان ئامادە دەکات
بڕیارە داتاو زانیارییەکانی تایبەت بە بەرنامەی کاروباری مین لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە ببەسترێنەوە
لە سنووری هەولێر و سلێمانی دەیان مین و پارچە تەقەمەنی لەناو بران
دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە درێژەی کاروچالاکییەکانی،لە ڕێگەى تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییە نەتەقاوەکان (EOD)ى بەرێوەبەڕایەتیی گشتیی کاروباری مین/هەولێر، ژمارەیەک مین و تەقەمەنیی سەردەمى شەڕیان لە دەڤەری باڵەکایەتی لە ناوبرد.