بەمەبەستی هێنانی باروبوو (فەند) و پێشبردنی بەرنامەی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان، یادداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان دەزگای مین و ڕێكخراوی (ITF)ـی سلۆڤینی ئەنجام درا.
هەواڵەکان
سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە وەفدێكی رێكخراوی نێودەوڵەتی (UNMAS) دەكات
دەزگای گشتی كاروباری مین و فەرمانگەی نەتوەیەكگرتوەكان بۆ كاروباری مین بڕیارە لە 21\6\2021 پلانی هاوبەش ئەنجام دەدەن بە مەبەستی دارشتنی پلانی هاوبەش و فەندی بۆ دابین بكرێت
لەناوبردنی مین و تەقەمەنی لەسەرانسەری كوردستان بەردەوامی هەیە
ەزگای گشتی كاروباری مین لە درێژەی كارو چالاكیەكانیدا لە رێگەی تیمەكانی مینلابەری و لەناوبردنی تەقەمەنی بەردەوامە لە نەهێشتن و لە ناوبردنی سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنیانەی كە مەترسی بەردەوامن لەسەر گیانی هاوڵاتیان و بوونەتە رێگر لەبەردەم ئاژەڵداری و كشتوكاڵ و بوژانەوەی ئابوری كوردستان بەتایبەت لە ناوچە سنورییەكان.
دەزگای گشتی كاروباری مین و رێكخراوی هاماپی فەڕەنسی پەرە بە هەماهەنگی نێوانیان دەدەن
ڕێكخراوی هاماپ (HAMAP)ـی فەڕەنسی لەسەر چۆنیەتی ڕاوێژ وەرگرتن لە دەزگای گشتی كاروباری مین لە بواری هۆشیاركردنەوە لە مین و مەترسییەكانی تەقەمەنی بەتایبەت لە كەمپی ئاوارەكان سەردانی دەزگای مین دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە پارێزگاى دهۆك بەڕێوەبەرێکى نوێى بۆ دانرا
شیلان سامر عهبدوڵا وەك بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە پارێزگاى دهۆك دەست بەكار بوو.
دەزگای مین و فەرمانگەی مینى نەتەوە یەكگرتووەكان پلانى هاوبەش دادەنێن
سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین و بەرپرسی پڕۆژەكان لە فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین كۆ بووهوه لەسەر دانانى پلانێکى هاوبەش لەسەر پاڵپشتیکردنى دەزگاى مین ە هەرێمى کرودستان.
دەزگای مین: کارى زیاتر دەکەین بۆ نەهێشتنى ئەو بۆمب و تەقەمەنییەى هاووڵاتیان دەخەنە مەترسییەوە
ڕۆژی شەممە ٢٤/٤/٢٠٢١ دەزگای گشتی كاروباری مین لە ٤۷یـەمین ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی قەڵادزێدا لەلایەن حكومەتی ڕووخاوی بەعسەوە پەیامێکى بڵاو کردەوە.
دەزگای مین دوو بۆمبى ٢٥٠ کیلۆیی ڕووسی لە کۆیە تەقاندەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتى ٢٢/٤/٢٠٢١ى زایینى، لە درێژەی پاككردنەوە و نەهێشتنی مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی لەسەر خاكی كوردستان، دوو بۆمبی ٢٥٠ كیلۆ گرامى فابی ڕووسی تەقێندرانەوە.
دەزگای گشتی كاروباری مین ئاماری ژمارەیەك لە چالاكییەكانی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی بڵاودەكاتەوە
ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/١٨ دەزگای گشتی كاروباری مین ئاماری ژمارەیەك لە چالاكییەكانی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی لەلایەن تیمەكانییانەوە بڵاوكردەوە.
سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین سەردانی وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/١٣ جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە یاوەری شاندێك كە پێكهاتبوو لە نیازی خالید، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری كارگێڕی و دارایی و عوبێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی و عەلی میران بەڕێوەبەری یاسایی سەردانی فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد.