بنکەی بووژانەوەی جەستەیی سەر بە کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە پارێزگای هەولێر، بهردهوام هاوکاری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دهكات لە ڕووی دروستکردنی پەلی دەستکرد و ڕاهێنانی کەسانی کەمئەندام
هەواڵەکان
سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و شاندێكی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی كۆبوونهوه
جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین، پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی (ICRC) کرد و پەیوەندی دوولایەنە و دەرفەتی هاریکارییەکانیان لە بواری کاروباری میندا تاوتوێ کرد
کرێکارانی کارگەکانی تواندنەوەی ئاسن لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی ھۆشیار دەکرێنەوە
بەڕێوەبەرایەتی ھۆشیارکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی کۆمپانیاکانی سلێمانی ستیل و ماس سۆپەر ستیلی لە قەزای بازیان بەسەر کردەوە، مهبهستی سهردانهكه ھۆشیارکردنەوەی کرێکارانی ئەو کارگانە بوو له ڕێگهی ناساندنی مین و تەقەمەنییەکان
نزیكهی ٨ هەزار له پاشماوهی نهتهقیوی جەنگیی لە ناوبرا
دەزگای گشتی کاروباری مین سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنیە جەنگییانەی بوونەتە مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتیان و ژینگە و سروشتی خاکی کوردستان لهناو دهبات
لە پارێزگای دهۆک سەدان مین و تەقەمەنی پووچەڵ دەکرێنەوە
دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەری لە سنووری پارێزگاکان، دەیان گوللە تۆپ و پاشماوەی جەنگیی لهناو برد و پووچەڵ كردهوه و ههندێكیشیانی بۆ شوێنی سەلامەت گواستهوه
لە قەزای پێنجوێن نیشانەی ناسینەوە بۆ کێڵگە مینەکان دادەندرێت
بە مەبەستی ئاگاداربوونی هاووڵاتیان لە شوێنە مینڕێژکراوەکان، دەزگەی گشتی کاروباری مین لە قەزای پێنجوێن هێما و نیشانەی ھەمیشەیی بۆ کێڵگە مینەکان دادەنێن
لە قەزای چەمچەماڵ دوو کێڵگەی مینڕێژكراو پاککرانهوه
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین له سلێمانی، له ڕێگهی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی MAG دوو زەوی مینڕێژکراوی پاككردهوه و دواتر ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانهوه.
له سێ مانگی یهكهمی ئهمساڵدا، ٢٧٩٦ پارچهی تەقەمەنی و مین لهناوبراون
له مانگهكانی (کانوونی دووەم و شوبات و ئازار) ی 2022، (٢٧٩٦)مین و تەقەمەنی و پارچەی نهتهقیوی پاشماوهی جهنگیی لهناوبراون كه مەترسیی بوون لەسەر گیانی هاووڵاتیان، کۆی ڕووبەری پاککراوهش لەو سێ مانگەدا بریتی بووە لە (١٥٦,٦١٥)م٢