بە بۆنەى ڕۆژى جیهانيى پزیشكى ڤێتەرنەرى, بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانى ئاو، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه.
هەواڵەکان
لە ئایندەیەکی نزیکدا هەنگاوی گرنگ دەنرێت بۆ گواستنەوەی ئەزموونی وەبەرهێنان و پیشەسازی کشتوکاڵی وڵاتی هۆڵەندا بۆ ههرێمی كوردستان
ئهمڕۆ٢٠٢١/٤/٢١ بێگەرد تاڵەبانی،وهزیری كشتوكاڵ وسهرچاوهكانی ئاو، پێشوازیی كرد لە جانی ڤۆس بەڕێوەبەری هاوبەشی ستراتیژی لە رێکخراوی کابی هۆڵەندی.
بێگەرد تاڵەبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو ، به مەبەستی پشتیوانی و هەماهەنگیی لەگەڵ کۆمەڵەی جوتیارانی کوردستان کۆبۆوه
ئەمڕۆ ٢٠٢١/٤/١٣ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی راوێژکار و ب.گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت، لەگەڵ ژمارەیەک لە جوتیارانی نموونەیی كۆبۆوه.
ئەنجوومەنی راوێژکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بابەتی ئەگەری وشکەساڵیی تاوتوێ كرد
رۆژی ٢٠٢١/٤/١٣ بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە ئامادەبوونی بریکار و ئەندامانی ئەنجوومەنی راوێژکاری و به میوانداریی چەند کەسێکی شارەزایی ئەکادیمی لەبواری کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، به مەبەستی دیراسە و تاوتوێکردنی ئەگەری وشکەساڵی و هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە لە هەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدرا.
بێگەرد تاڵەبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بەسەر دەکاتەوە
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەیاوەریی ستافێکی باڵای وەزارەت و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەردانێکی مەیدانییان ئەنجامدا بۆ بەسەرکردنەوەی پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەپارێزگای هەولێر.
لەمەودوا وهزارهتی كشتوكاڵ ، ڕاستەوخۆ بەرهەمی گەنمەشامیی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردهگرێت
ئهمڕۆ ٢٠٢١/٤/١١ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت، به مەبەستی بە بازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی گەنمەشامیی جوتیاران، لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکانی وشکكردنەوەی گەنمەشامی كۆبۆوه.
یەکێک لە گەنجیەنە گەورەکانی ساردکردنەوەی پەتاتەی پیشەسازی له شاری ههولێر كرایهوه و ههلی كار بۆ ١٢٠٠ كهس دهڕهخسێنێت
ئهمڕۆ ٢٠٢١/٤/١١ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، بە یاوەری ستافێکی باڵای وەزارەت و بە ئامادەبوونی کونسوڵگەری هۆڵەندا، بەشدارییکرد لە مەڕاسیمی کردنەوەی یەکێک لە گەورەترین گەنجینەکانی ساردکردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی پیشەسازیی کە لەلایەن کۆمپانیای هەولێر - بەیروت بە شێوازێکی زۆر سەردەمی ئامادەکراوە بە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانیی لەبواری هەڵگرتنی پەتاتەی پیشەسازیی بۆ وەرگرتنەوەی بەرهەمی جوتیاران.
جێگری سەرۆکی حکومەت، بەردی بناغەی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێنی دانا،كه ههلی كار بۆ ٨٠٠٠ كهس دهڕهخسێنێت
لەمەڕاسیمێکی شایستەدا بەردی بناغەی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێن دانرا، وەکو یەکێک لە پرۆژە هەرە گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئابورلاند.
له ساڵی ئاییندهدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،پاڵپشتییهكی تهواوی جوتیاران دهكات بۆ چاندنی پهتاتهی پیشهسازی
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و نوێنەرایەتی پێنچ کۆمپانیا و چەند جوتیارێکی بەرهەمهێنی پەتاتەی پیشەسازی، یاداشتنامەیهكی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکانی (ئەربیل بەیروت ، لۆنا ، Golden Earth ،گرین عێراق ، زین سناکس ) واژۆ كرا.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دیراسهی هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵیی دهكات
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوی بەنداوەکان و ڕێژەی باران بارین بهڕێوهچوو.