Skip to the content

هەواڵەکان

بڕیاردرا بە ڕاگرتنی بڕیاری پێدانی باج لەسەر بەرهەمی خەیاری هاوردە لەدەرەوەی وڵات

لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان ،بڕیاردرا بە ڕاگرتنی بڕیاری پێدانی باج لەسەر بەرهەمی خەیاری هاوردە لە دەرەوەی وڵات، تا ڕێکەوتی 2022/4/30 ، وە درێژکردنەوەی  ڕێکەوتی دەستپێکردنی قەدەغەی هاوردەکردنی پەتاتەی خواردن بۆ هەمان ڕێکەوتی ئاماژە پێکراو.

یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی پەسند کرا

یاسای ژمارە 20 ی ساڵی 2021 ی تایبەت بە یاسایی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان ،عێراق لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە و پەسند کرا.

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە نوێنەری کار بەڕێکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەکات

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرد لە ئایدن ئۆستان نوێنەری کار بەڕێکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا