بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە تیمێکی نێودەوڵەتیی ڕێکخراوی (CAPI) و ڕاوێژکاری (PRO) بۆ پڕۆژەکانی ئاژانسی بەرەوپێشبردنی ئابووری لە حکوومەتی هۆڵەندا.
هەواڵەکان
تیمێکی تەکنیکی و شارەزای ئیماراتی پڕۆژە کشتوکاڵی و پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵدەسەنگێنن
بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی کرد لە نوێنەرایەتیی تیمێکی تەکنیکی و شارەزای کۆمپانیایی ئەلبەراریی سەر بە گرووپی کۆمپانیاکانی سەرچاوە سرووشتییەکانی ئیمارات.
وەزارەتی کشتوکاڵ و ڕێکخراوی جایکای یابانی بۆ چوار ساڵ هاوکاری و پەرەپێدانی کشتوکاڵی جێبەجێ دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە، بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی کرد لە تیمێکی باڵای ڕاوێژکاران و تیمی ڕاهێنان و کارگێریی رێکخراوی جایکای یابانی.
وەزارەتی کشتوکاڵ بەروبوومی ئۆرگانی و ناکیمیاوی بەرهەمدێنێت
بێگەرد تاڵەبانی بەئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، پێشوازی لە نوێنەری کۆمپانیای (bio'WOOW) ئۆرگانی کرد و پرسی گرنگیدان بە بەرهەمی ئۆرگانی تاووتوێ کرا.
وەزارەتی کشتوکاڵ و ڕێکخراوی جیهانیی خۆراک و کشتوکاڵ هەماهەنگی دەکەن
بێگەرد تاڵەبانی لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت، پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی رێکخراوی FAO لە عێراق و ئەو شارەزایانەی بواری ئاسایشی خۆراک کرد کە لە هەرێمی کوردستانن.
ئەمریکا پاڵپشتی لە هەنگاوەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکات
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیی لە ئێرڤ هیکس، کۆنسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر کرد.
یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ دروستکردنی دامەزراوەیەکی هاوبەشی توێژینەوەی کشتوکاڵی واژوو کرا
ئەمڕۆ دووشەممە 2022/12/5 بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، مەڕاسیمی واژۆکردنی یاداشتێکی لێک تێگەیشتن ئەنجامدرا، لەگەڵ دەستەی جێبەجێکاری کۆمپانیای (گرین ئێست لاند )، بەمەبەستی هێنانە کایەی دامەزراوەیەکی هاوبەشی کارکردن و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ
یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵی واژۆکرا
ئەمڕۆ یەک شەممە ، 2022/12/4 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، بەئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت، مەڕاسیمی واژۆکردنی یاداشتی لێک تێگەیشتن ئەنجامدرا لەگەڵ خاوەندارێتی گروپی کۆمپانیای (هارون).
زیاتر لە ٣٠٠ جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزی کشتوکاڵیان پێشکەشی وەزارەت کردووە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە دوای واژۆکردنی یاداشتی لێک تێگەشتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بانکی ئەلقرتاسی ئیسلامی
زیاتر لە 300 جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەلەی وەرگرتنی قەرزی کشتوکاڵیان پێشکەشی وەزارەت کردووە.
شاندێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ئیمارات چەند دیدار و کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا
بێگەرد تاڵەبانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە پێکهاتوون لە ڕاوێژکار و بەرێوەبەرانی گشتی پەیوەندیدار ، بەبانگهێشتێکی فەرمی ووڵاتی (ئیمارات) سەردانی ئەو وڵاتەی کرد