وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەیاوەریی ستافێکی باڵای وەزارەت و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەردانێکی مەیدانییان ئەنجامدا بۆ بەسەرکردنەوەی پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەپارێزگای هەولێر.
هەواڵەکان

لەمەودوا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ، ڕاستەوخۆ بەرهەمی گەنمەشامیی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرده‌گرێت
ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٤/١١ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت، به مەبەستی بە بازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی گەنمەشامیی جوتیاران، لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکانی وشکكردنەوەی گەنمەشامی كۆبۆوه.

یەکێک لە گەنجیەنە گەورەکانی ساردکردنەوەی پەتاتەی پیشەسازی له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه و هه‌لی كار بۆ ١٢٠٠ كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت
ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٤/١١ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، بە یاوەری ستافێکی باڵای وەزارەت و بە ئامادەبوونی کونسوڵگەری هۆڵەندا، بەشدارییکرد لە مەڕاسیمی کردنەوەی یەکێک لە گەورەترین گەنجینەکانی ساردکردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی پیشەسازیی کە لەلایەن کۆمپانیای هەولێر - بەیروت بە شێوازێکی زۆر سەردەمی ئامادەکراوە بە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانیی لەبواری هەڵگرتنی پەتاتەی پیشەسازیی بۆ وەرگرتنەوەی بەرهەمی جوتیاران.

جێگری سەرۆکی حکومەت، بەردی بناغەی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێنی دانا،كه هه‌لی كار بۆ ٨٠٠٠ كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت
لەمەڕاسیمێکی شایستەدا بەردی بناغەی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێن دانرا، وەکو یەکێک لە پرۆژە هەرە گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئابورلاند.

له ساڵی ئایینده‌دا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،پاڵپشتییه‌كی ته‌واوی جوتیاران ده‌كات بۆ چاندنی په‌تاته‌ی پیشه‌سازی
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و نوێنەرایەتی پێنچ کۆمپانیا و چەند جوتیارێکی بەرهەمهێنی پەتاتەی پیشەسازی، یاداشتنامەیه‌كی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکانی (ئەربیل بەیروت ، لۆنا ، Golden Earth ،گرین عێراق ، زین سناکس ) واژۆ كرا.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دیراسه‌ی هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵیی ده‌كات
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوی بەنداوەکان و ڕێژەی باران بارین به‌ڕێوه‌چوو.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی خانووە پلاستیکییەکان کرد.
ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠٢١/٤/٦ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بریکار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باخداری ودارستان و پاوان، لەگەڵ ستافی باڵای کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی کۆبۆوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک میدیاکاری کشتوکاڵیی ڕێکدەخات
مەڕاسیمێكی تایبەت رێكخرا بۆ رێزگرتن له ژمارەیەك نووسەرو میدیاكار كه له رابردوودا خزمەتێكی میدیایی بەرچاو و سەرکەوتوویان هەبووە لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەبێ بەرامبەر دەرمانی قڕکەر بۆ جوتیاران دابین دەکات
ڕۆژی ٢٠٢١/٣/٣١ بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی بریکار و راوێژکار و ب.گشتی توێژینەوە و رێنمایی کشتوکاڵیی و بەڕێوەبەری بنەتۆی هەرێم و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت ، دەربارەی چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی %2 ی بنەتۆی جوتیاران کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا.

شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، پرۆژە كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگای دهۆک بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠٢١/٣/٣١ دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی وه‌به‌رهێنان وكێشه‌و گرفته‌كانی هه‌نارده‌و به‌بازاڕكردنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، ئه‌مڕۆ شانده‌كه به‌یاوه‌ریی تیمێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی شاری دهۆكیان به‌سه‌ركرده‌وه.