Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ شاندێکی وەبەرهێنەرانی تورکیا کۆ بووەوە

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بریکار و ستافێکی وەزارەت، پێشوازییی لە شاندێکی وەبەرهێنەرانی بازرگانیی تورکی کرد.

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە جێگری کونسوڵی هۆڵەندا کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە ، 2023/6/8 بێگەرد تاڵەبانی، بەئامادەبوونی ستافێکی پەیوەندیداری وەزارەت پێشوازیکرد لە جێگری کۆنسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و ستافێکی یاوەری.

لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون کۆبووەوه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۳/٦/۷ بەسەرپەرشتی بەڕێز رزگار حمەد خدر راوێژکاری وەزارەت،بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان بەدواداچوون لەوەزارەت و بەئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ئەوقاف، لێژنەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کۆبۆوە.

هەوڵ بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران دەدرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۳/٦/۷ تیمێکی تایبەتی نوسینگەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتیان کرد و کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا بەسەرپەرشتی رزگار حمد خدر، راوێژکاری وەزارەت و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی پەیوەندیدار لە وەزارەت.

سۆماڵ لەکەرتی کشتوکاڵدا وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۲۳/٦/٦ بێگەرد تاڵەبانی، بەئامادەبوونی راوێژکاری وەزارەت، پێشوازیکرد لە کونسوڵی وڵاتی سۆماڵ لە باڵیۆزخانەی بەغدا لە عێراق، کە بەمەبەستی وەبەرهێنان لە بواری کەرتی کشتوکاڵدا سەردانی وەزارەتیان کرد.

تاووتوێی کێشەی کەمئاوی و دانانی پلانی هاوسەنگ لە عێراق کرا

بێگەرد تاڵەبانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی گرنگی کرد، بە مەبەستی تاووتوێکردنی بارودۆخی کێشەی کەمئاوی لە عێراق و پلاندانان بۆ هاوسەنگی ئیدارەدانی ئاو.

خێزانێک لە هەولێر روەکی ئەلوڤێرا بەرهەمدەهێنن

ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۲۳/٥/۳۰، بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیکر لە بەڕێز هاوڕێ و خێزانەکەی، کە بەمەبەستی ناساندنی پرۆژەکەیان بەناوی پڕۆژەی (لاڤین) کەپڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی روەکی ئەلوڤێرایە سەردانی وەزارەتیان کرد.

حکومەتی هەرێم ڕێگەى جۆراوجۆر بۆ بەرەنگاریی نەخۆشی تاى خوێنەبەربوون دەگرێتە بەر

ڕۆژى دووشەممە، لیژنەی باڵای تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون کۆبوونەوەی خۆی بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە گرنگەکانی خۆپارێزی کرد.

وەزارەتی کشتوکاڵ چەند بڕیارێکی گرنگ پەسند دەکات

ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.