بازاڕى فرۆشتنى گەنمى جوتیاران جووڵەیەکى بێ وێنە و چاوەڕواننەرکاوى تێ کەوتووە، ئەمەش دواى ئەوە ديت کە حکومەتى هەرێمى کوردستان لەم کابینەیەدا دەستى بە جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژە کرد کە پەیوەستن بە دابینکردنى ئاسایشى خۆراکى نێوخۆیی.
پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان
هەولێر نیوەی پێویستیی ئاردی هەرێم دابین دەکات
لە سەرتاى دەستبەکاربوونى کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلان دانرا بۆ کارکردن لەسەر ئەوەی هەرێمى کوردستان لە بەکارهێنەرەوە بکرێتە بەرهەمهێنەر، هەر لەم ڕاستایەشدا بوو "پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران" پلانى بۆ دانرا و چووە بوارى جێبەجێکردنەوە.
بێگەرد تاڵەبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بەسەر دەکاتەوە
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەیاوەریی ستافێکی باڵای وەزارەت و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەردانێکی مەیدانییان ئەنجامدا بۆ بەسەرکردنەوەی پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەپارێزگای هەولێر.
یەکێک لە گەنجیەنە گەورەکانی ساردکردنەوەی پەتاتەی پیشەسازی له شاری ههولێر كرایهوه و ههلی كار بۆ ١٢٠٠ كهس دهڕهخسێنێت
ئهمڕۆ ٢٠٢١/٤/١١ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، بە یاوەری ستافێکی باڵای وەزارەت و بە ئامادەبوونی کونسوڵگەری هۆڵەندا، بەشدارییکرد لە مەڕاسیمی کردنەوەی یەکێک لە گەورەترین گەنجینەکانی ساردکردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی پیشەسازیی کە لەلایەن کۆمپانیای هەولێر - بەیروت بە شێوازێکی زۆر سەردەمی ئامادەکراوە بە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانیی لەبواری هەڵگرتنی پەتاتەی پیشەسازیی بۆ وەرگرتنەوەی بەرهەمی جوتیاران.
جێگری سەرۆکی حکومەت، بەردی بناغەی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێنی دانا،كه ههلی كار بۆ ٨٠٠٠ كهس دهڕهخسێنێت
لەمەڕاسیمێکی شایستەدا بەردی بناغەی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێن دانرا، وەکو یەکێک لە پرۆژە هەرە گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئابورلاند.