له شاری هەولێر کارگەی ئاردی خۆشناو كرایهوه كه 13 کارگە و سایلۆ لەخۆ دەگرێت و ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی هەزار تەن ئارد و بەرهەمەکانی دانەوێڵەی هەیە و ئهم پڕۆژەیە دەرفەتی کار بۆ سەدان گەنج و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەڕهخسێنێ
پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان
بڕی شازدە ملیار دینار بۆ تەواوکردن و دروستکردنی بەنداوەکانی (زەلان ،چەق چەق ، گۆمەسپان )دابینکرا
ئهو بڕه پارهیهی بۆ تهواوكردن و دروستكردنی بهنداوهكان تهرخانكراوه بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەبێت
هاوردەکردنی پێنچ بەرهەمی کشتوکاڵی، باجیان لەسەر هەڵگیرا
لەپێناو چاودێری و کۆنترۆڵکردنی نرخ و بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان و خاوەن کارەکان، بڕیاردرا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر
ڕاوێژكاری وهزارهت لهگهڵ كۆمپانیای (دی سکوێری) لوبنانی كۆبۆوه
بڕیاره کە تیمی کۆمپانیای كۆمپانیای (دی سکوێری) لوبنانی پرۆپۆزەڵێک ئامادە بکەن و پێشکەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی بکەن بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵی وەکو فاکتەرێکی بەهێزی ئابووری و پیشەسازی له هەرێمی کوردستان
کۆنفرانسی ئابووری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا بهڕێوهچوو
کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت بە یاوەریی ڕاوێژکاری وەزارەت شەیما جەمال و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشداربوون لە کۆنفرانسی ئابووری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا
له پارێزگای دهۆک (14) هەمین پێشانگای ساڵانەی ترێ و هەنگوینی خۆماڵی بهڕێوهچوو
له دەڤەری دهۆک (14) هەمین پێشانگای ساڵانەی ترێ و هەنگوینی خۆماڵی جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو كه تیایدا ( 35) جوتیار و خاوەنکار بەشداربوون و ( 86 )جۆری توخمی ترێی بەرهەمی خۆماڵی باخەکانی دەڤەری بادینان پێشکەش کران.
کارگەی ئاردی قەیوان کرایەوە
لە چوار چێوەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە سنووری پارێزگای سلێمانی، مەڕاسیمی کردنەوەی کارگەی ئاردی قەیوان بەڕێوەچوو.
کۆمپانیاکانی وڵاتی هۆڵەندا هەماهەنگی زیاتر دەکەن لە بەرهەمهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵیی لە هەرێمی کوردستان
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڵێنیدا کە پاڵپشی و دەرفەتی زیاتر بڕەخسێنن بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی کشتوکاڵی و هاندانی جوتیاران و هەماهەنگی کردنی نێوان کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی هۆڵەندا
کارگەیەک لە ئاکرێ بەرهەمە کشتوکاڵیە خۆماڵیەکان هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە دەکات
کارگەی ئاریاس یەکێکە لەو کارگانەی کە لە ڕێگای پاکێجین، چەندین بەرهەمی کشتوکاڵی خۆماڵی دەنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگای ئەم دامەزراوەیەوە بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی جوتیاران بەبراند دەکرێت و ناساندنیان بۆ دەکرێت لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی جیهان
بێگەردتاڵەبانی پرۆژەیەکی توێژینەوەی گرنگی زانستی بەسەرکردەوە
بێگەردتاڵەبانی پرۆژەیەکی توێژینەوەی گرنگی زانستی بەسەرکردەوە کە لەسەر گوڵی ناوازەی راپس ئەنجامدراوە