رۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/١٧ ، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پێشوازی لە وەفدێکی لقی گەرمیانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان کرد.
بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

پەیامێک بەبۆنەی یادی کیمیابارانی ھەڵەبجەوە
ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/16 ٣٣ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر مەرگەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا، ئەمڕۆ یادی مەرگەساتی ئەو ئازیزانەیە کە بونە قوربانی دەستی رژێمی بەعسی دیکتاتۆر و لە ماوەی چەند چرکەیەکدا زیاتر لە پێنج ھەزار کەس لە منداڵ و ژن و گەنج و پیر جینۆساید کران.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە قەزای ئاکرێی بەسەرکردەوە
ئەمرۆ چوارشەممە 27/1/2021 لەدرێژەی سەردانەکەیدا بۆ بەسەرکردنەوەی ژمارەیەکقەزای سەر بە پارێزگای دھۆک، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و وەفدی یاوەری، سەردانی قەزای ئاکرێیان کردولەلایەن قائیمقام و ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکومییەوە پێشوازی کران.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بەردەڕەش ئەنجامدەدات
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە سەردانێکیدا بەیاوەری بریکار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکارانی وەزارەت، قەزای بەردەڕەشی بەسەرکردەوەو لەلایەن قائیمقام و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی سنورەکەوە پێشوازی لێکرا.

پەیام و ئامانجی حکومەت و وەزارەتەکان خزمەتکردنی ھاوڵاتیانە
رۆژی دوشەممە ٢٠٢١/١/٢٤ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیەی بەسەرکردەوە
شەوی یەکشەممە ٢٠٢١/١/٢٤ دانا عەبدوکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشێوەیەکی مەیدانی پڕۆژەی دروستکردنی پردی دەربەندی رانیە-بنگردی بەسەرکردەوە.