Skip to the content

هەواڵەکان

کارى میدیایی لە هەرێمى کوردستان ڕێک دەخرێتەوە

ئه‌مڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتى ٢٦/٤/٢٠٢١، ئازاد حەسەن ئەحمەد سەرۆکی داواکاری گشتی و حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، لەبارەى كاری میدیایی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ کۆ بوونەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری هەموو توانای بۆ گرنگیدانى زیاترى کتێب و وەشان و فراوانکردنى کلتوورى کتێبخوێندنەوە تەرخان دەکات

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كتێبەوە کە لە ساڵی ١٩٩٥ى زایینی لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆ دیارى کردووە، لە پەیامەکەیدا باسى لەوە کردووە کە هەموو توانای بۆ گرنگیدانى زیاتر بە کتێب و وەشاندن و فراوانترکردنی حەز و کلتووری خوێندنەوە لەناو کۆمەڵگه‌ی کوردستان بە گشتی و لاوان بە تایبەتی، تەرخان دەکات.

پەیامی پیرۆزبایی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی 123یـەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەگەری کوردی

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٤/٢١ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی 123یـەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە.

بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوان، لە شارۆچکەی خورماڵ پەردە لەسەر پەیکەری(پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی) لادرا

بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان و نوێنەری سەرۆک کۆماری عێراق و پارێزگاری هەڵەبجەو بنەماڵەی دکتۆر مستەفا زەڵمی و چەندین کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیری و لایەنی حکومی وحزبی، لە شارۆچکەی خورماڵ پەردە لەسەر پەیکەری(پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی) لادرا.

به‌هۆكاری زیانگه‌یاندن به‌ شیرازه‌ی خێزان وكۆمه‌ڵگه، وەزارەتی رۆشنبیری په‌خشی سێ بەرنامەی ته‌له‌فزیۆنیی راگرت

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمیی ،هەرسێ کەناڵی ( کورد ماکس، نێت تی ڤی و کۆڕەک تی ڤی) ئاگادار کردۆتەوە ،هه‌ر سێ بەرنامەی ( شۆ مەگەزین) و ( نێت گرام) و ( نایت شۆ) رابگیرێن كه‌ له‌م كه‌ناڵانه‌ په‌خش ده‌كرێن.