لە چل و چوارەمین دانیشتنی کۆمیتەی میراتی جیهانیی ڕێکخراوی جیهانیی یونسکۆ، کە لە شاری فوجوی وڵاتی چین و بە ئامادەبوونی نوێنەری ١٣٩ وڵات بەڕێوە چوو، ناوچەی هەورامان وەکو ناوچەیەکی کەلتووری-مێژوویی لە ئاستی جیهاندا تۆمار کراو خرایە لیستی شوێنەوارەکانی جیهانەوە.
هەواڵەکان
وەزیری رۆشنبیری و لاوان لهگهڵ سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوه
حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەشاری سلێمانی، پێشوازیکرد لە سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری، لە کۆبوونەوەیەکدا ههردوولا باسیان له پەیوەندی فەرھەنگی و چالاکی ھاوبەشكرد لەبواری کلتووریدا
بەیاننامەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی تۆماری جیهانی هەورامان لە لیستی شوێنەوارە جیهانییەکاندا
ناوچەی هەورامان وەکوو ناوچەیەکی کەلتووری-مێژوویی لە ئاستی جیهاندا تۆمار کراو خرایە لیستی شوێنەوارەکانی جیهانەوە.
کتێبخانەی قوتابخانەکان كارا دهكرێنهوهو ئهنجوومهنی وهزیرانیش پاڵپشتیی دهكات
به مهبهستی كاراكردنهوهی كتێبخانهی قوتابخانهكان له قۆناغه بنهڕهتییهكان، لیژنەیهكی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی پهروهردهو رۆشنبیریدا پێكدههێنرێت و ههوڵ دهدرێت له داهاتوودا منداڵان لەگەڵ خودی کتێبدا ئاشتبکرێنەوە.
ڕێکخراوی کاری نێودەوڵهتی هەلی کار بۆ لاوان دەڕەخسێنێ و وهزارهتی رۆشنبیریش كارئاسانیان بۆ دهكات
حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان لهگهڵ سەرۆک و ئەندامانی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی كۆبۆوه.
بەکارهێنانى ئاواز و مێلۆدییە فۆلکلۆرییەکان بۆ کارى ڕێکلام و بارزگانى یاساغ کرا
وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانی حکومەتى هەرێم، بەکارهێنانى ئاواز و میلۆدى و فۆلکۆرى و بەرهەمى هونەرمەندانى بۆ کارى بازرگانى و ڕیکلام قەدەغە دەکات
وهزارهتی ڕۆشنبیری بۆ داواکارى گشتى: پێویستە ڕێکارى یاسایی بەرامبەر ئەو ڕاگەیاندنە بگیرێتە بەر کە ڕووماڵى خۆسووتاندنى پەناخوازەکەیان کرد
وهزارهتی رۆشنبیری و لاوان، دۆخی ئێستاى ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا لە هەرێمى کوردستاندا، لە ڕووى ئیتیکى رۆژنامەوانى و بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتیەوە، بە دۆخێکى نالەبار و خراپ وەسف دهكات، نموونهی ئهمهشی به ساتی خۆسووتاندنی پەناخوازێکی لەبەردەم بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان لە شارى هەولێر هێنایهوه كه له لایهن چەند کەناڵێکى ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاوه به شێوهیهكی ڕاستهوخۆ پهخش كرا و ههموو ئهو كهناڵانهش دهخاته بەردەم بەرپرسیارێتى یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە.
زیاتر لە ١٠٠٠ چالاکى و شەش بنەماى چاکسازى، کارنامەى وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانە لەم کابینەیەدا
ەم کابینەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەردوو تەوەر و پرسى چاکسازى و خزمەتگوزارى هاوتاى یەکترى چوونەتە پێشەوە و ئەمەش واى کردووە کە وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان لە ڕەهەندە کارگێڕییەکەیاندا چالاکتر و تۆکمەتر بن.
کارى میدیایی لە هەرێمى کوردستان ڕێک دەخرێتەوە
ئهمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتى ٢٦/٤/٢٠٢١، ئازاد حەسەن ئەحمەد سەرۆکی داواکاری گشتی و حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، لەبارەى كاری میدیایی و كاریگهرییهكانی لهسهر كۆمهڵگه کۆ بوونەوە.
وەزارەتی ڕۆشنبیری هەموو توانای بۆ گرنگیدانى زیاترى کتێب و وەشان و فراوانکردنى کلتوورى کتێبخوێندنەوە تەرخان دەکات
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به بۆنهی ڕۆژی جیهانیی كتێبەوە کە لە ساڵی ١٩٩٥ى زایینی لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆ دیارى کردووە، لە پەیامەکەیدا باسى لەوە کردووە کە هەموو توانای بۆ گرنگیدانى زیاتر بە کتێب و وەشاندن و فراوانترکردنی حەز و کلتووری خوێندنەوە لەناو کۆمەڵگهی کوردستان بە گشتی و لاوان بە تایبەتی، تەرخان دەکات.