Skip to the content

هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بۆ داواکارى گشتى: پێویستە ڕێکارى یاسایی بەرامبەر ئەو ڕاگەیاندنە بگیرێتە بەر کە ڕووماڵى خۆسووتاندنى پەناخوازەکەیان کرد

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، دۆخی ئێستاى ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا لە هەرێمى کوردستاندا، لە ڕووى ئیتیکى رۆژنامەوانى و بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتیەوە، بە دۆخێکى نالەبار و خراپ وەسف ده‌كات، نموونه‌ی ئه‌مه‌شی به‌ ساتی خۆسووتاندنی پەناخوازێکی لەبەردەم بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان لە شارى هەولێر هێنایه‌وه‌ كه‌ له ‌لایه‌ن چەند کەناڵێکى ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌خش كرا و هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه‌ش ده‌خاته‌ بەردەم بەرپرسیارێتى یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە.

زیاتر لە ١٠٠٠ چالاکى و شەش بنەماى چاکسازى، کارنامەى وەزارەتی ڕۆشنبیری ‌و لاوانە لەم کابینەیەدا

ەم کابینەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەردوو تەوەر و پرسى چاکسازى و خزمەتگوزارى هاوتاى یەکترى چوونەتە پێشەوە و ئەمەش واى کردووە کە وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان لە ڕەهەندە کارگێڕییەکەیاندا چالاکتر و تۆکمەتر بن.

کارى میدیایی لە هەرێمى کوردستان ڕێک دەخرێتەوە

ئه‌مڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتى ٢٦/٤/٢٠٢١، ئازاد حەسەن ئەحمەد سەرۆکی داواکاری گشتی و حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، لەبارەى كاری میدیایی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ کۆ بوونەوە.

بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوان، لە شارۆچکەی خورماڵ پەردە لەسەر پەیکەری(پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی) لادرا

بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان و نوێنەری سەرۆک کۆماری عێراق و پارێزگاری هەڵەبجەو بنەماڵەی دکتۆر مستەفا زەڵمی و چەندین کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیری و لایەنی حکومی وحزبی، لە شارۆچکەی خورماڵ پەردە لەسەر پەیکەری(پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی) لادرا.

به‌هۆكاری زیانگه‌یاندن به‌ شیرازه‌ی خێزان وكۆمه‌ڵگه، وەزارەتی رۆشنبیری په‌خشی سێ بەرنامەی ته‌له‌فزیۆنیی راگرت

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمیی ،هەرسێ کەناڵی ( کورد ماکس، نێت تی ڤی و کۆڕەک تی ڤی) ئاگادار کردۆتەوە ،هه‌ر سێ بەرنامەی ( شۆ مەگەزین) و ( نێت گرام) و ( نایت شۆ) رابگیرێن كه‌ له‌م كه‌ناڵانه‌ په‌خش ده‌كرێن.

كونسوڵی میسر ،سه‌ردانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی كرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/٣٠ حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئادەبوونی بریکاری وەزارەت ،پێشوازی لە (محەمەد وەجیە حیجازی ) کونسوڵی کۆماری میسر لە هەولێر کرد.

له‌ شاری سلێمانی، په‌رده‌ له‌سه‌ر پەیکەری شانۆکاری کۆچکردوو (غازی بامەڕنی) لادرا

رۆژی شەممە ٢٠٢١/٣/٢٧ لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، پەردە لەسەر پەیکەری شانۆکاری کۆچکردوو (غازی بامەڕنی) لادرا.

به‌ بۆنه‌ی یادەکانی ئادار و نەورۆز، هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی ، دەستی بەکارەکانی کرد

رۆژی پێنج شەممە ٢٥/٣/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان، هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی ، دەستی بەکارەکانی کرد.

پەیامی پیرۆزبایی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2721 ی کوردیی، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەین، کە بەشکۆوە یادی نەورۆز دەکەنەوە.

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە پانزە گەنجی ئێزیدیی ڕزگاربووی دەستی داعش دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/3/7 د.سالار عوسما ن بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە پانزە گەنجی ئێزیدیی ڕزگاربووی دەستی داعش.