Skip to the content

هەواڵەکان

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبا تەنیا بۆ ستییە گرانبەهەکانی بە سیستەمی پریپەید، کارەبایەکی 24 کاتژمێرییان هەیە و موەلیدەی ئەهلییان نییە، بڕیاری داوە هەر کیلۆواتێکی کارەبا بە 156 دینار ئەژمێر بکرێت.

ئەمڕۆ گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان و عێراق داده‌نرێت

گوژمەی پڕۆژەکە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە و ڕووبەرەکەی ٥٩٠ دۆنم زەوییە و لە ماوەی ساڵێکدا کارەکانی تەواو دەکرێت و هەوڵ دەدەن بە زوویی دروست بکرێت.

کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەیانەوێت لە کەرتی کارەبای هەرێم وەبەرهێنان بکەن

وەزیری کارەبا بە بەرز نرخاندنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئەڵمانیا لە بواری وەبەرهێنان، ئاماژەی بە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە و وێستگەکانی کارەبا لە لایەن کۆمپانیاکانی ئەڵمانییەوە لە هەرێمی کوردستان کرد.

وەزیری سامانە سرووشتییەکان و کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆ بوونەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا هەلی وەبەرهێنان بەتایبەت لە کەرتی نەوت بۆ کۆمپانیاکانی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.

وەبەرهێنانی کارەبا لە وزەی خاوێن فراوانتر دەکرێت

لە داهاتوویەکی نزیکدا لە  ٣٠%ی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خاوێنەوە بەرهەم دێت و گرێبەست بۆ بەرهەمهێنانی ٧٥ مێگاوات واژوو کراوە. 

کۆمپانیا ئەمریکییەکانی نەوت و گاز بۆ وەبەرهێنان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن

تاووتوێی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ وەبەرهێنانی نەوت و گاز کرا.

دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پریپەید دەکرێت

بڕیاری جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید درا و لە سەرەتادا لە ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی شارە گەورەکان دەست پێ دەکرێت.