Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

وەزارەتی کارەبا ئاستەنگەکانی بەردەم خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لادەبات

وەزیری کارەبا  کار و پڕۆژەکانی وەزارەتەکەی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت.

وێستگەی 132 کەی ڤی نووسەران لە هەولێر كرایه‌وه‌

بە گوژمەی 13 ملیۆن و 182 هەزار دۆلار لەلایەن كۆمپانیای زاگرۆسەوە  وێستگەی 132 کەی ڤی نووسەران لە هەولێر جێبەجێ كراوە

نزیکەی ٥٠٪ هاوبەشانی کارەبا بوونەتە خاوەن پێوەری زیرەک

نزیکەی 700 هەزار پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەستراون.

ئاگادارییەك لە كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمەوە بۆ هاوبەشانی كارەبا

ڕۆژی شەممە ٢٠٢١/٤/١٧ كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم ڕاگەیانراوێكی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكاتەوە.

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی تایبەت بە پێوەری زیرەك كرد

ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/٤ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پێوەری زیرەكی كرد. لەو كۆبوونەوەیەدا كە لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك و نوێنەرانی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری و كۆمپانیای ئەندرا ئامادەیبوون.

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور كۆبووەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/٣١ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە چۆی كوانژین، كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان كرد. لەكۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا ئامادەی بوو، وەزیری كارەبا باسی لە سەركەوتنی بەگەڕخستنی وێستگەی هەڵمی خەبات بەڕێوەچوونی كارەكانی كرد. كونسوڵی گشتی كۆریا سوپاسی هاوكاریی و كارئاسانییەكانی وەزارەتی كارەبای كرد بۆ سەركەوتنی كارەكان.

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگاری هەولێری كرد

ڕۆژی چوارشەمە ٢٠٢١/٣/١٧ كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێری كرد. لە دیداری نێوانیاندا كە بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر ئامادەی بوون.

كاركرن لسه ر پروژەیێ پیڤەرێن زیرەك ل قەزا زاخو .

رێڤەبەریا بەلاڤكرنا كارەبا زاخو بەردەوامه ب جهئینانا پروژەیێ پیڤەرێن زیرەك ( سمارت میتەر ) و ل رێكەفتی 23/2/2021 لسه ر فیدەرێ (136/141/143) تاخێ عەباسیكێ كاركریه.

بۆ بەڕێزان دەزگاكانی راگەیاندن (بانگێشتنامە)

سبەی پرۆژەی مینی سكادا-ڤۆیپ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنترۆڵی كارەبا دەكرێتەوە