Skip to the content

هەواڵەکان

بۆ هاوکاریی هاووڵاتییان قەرزی سەر بەشداربووانی کارەبا هەڵدەپەسێردرێت

هاووڵاتیان بەشێك لە ئەركەكانیان كەم دەبێتەوە و پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى کرێی كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵەکانیان کرێی مانگانەکەیان بدەن.

سێ بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لە زاخۆ و ڕاپەڕین و سۆران دادەمەزرێن

بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان لە هەر سێ ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین، سێ بەڕێوەبەرایەتی دێنەکایەوە.

گوژمەی نۆ ملیار دینار بۆ شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە دهۆک خەرج دەکرێت

واژووی گرێبەستی دانانی شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە پارێزگای دهۆک بە گوژمەی زیاتر لە نۆ ملیار دینار کرا، کە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت

بەهۆی کەم بوونەوەی سەرپێچییەکان کارەبای زیاتر بە هاووڵاتییان دەدرێت

لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵ، زیاتر لە هەشت هەزار سەرپێچی لە سەرانسەری هەرێم تۆمار کراون، و چوار هەزار و ٥٩٦ سەرپێچی تەنیا لە پێوەری زیرەک بووە. و ٢٩ دۆسیەشیان ڕادەستی دادگاکان کراون.

بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکرێت و بنبڕکردنی سەرپێچییەکان توندتر دەکرێن

دوو وێستگەی مۆبایل بۆ پارێزگای هەولێر دابین دەکرێت و بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات.

مەسرور بارزانی: دەبێت ڕێگری لە بە هەدەردان و زێدەڕۆیی کارەبا بکرێت

سەرۆکی حکومەت:

*بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتییان، دەبێ ڕێگری لە هەموو بەهەدەردانێکی کارەبا و زێدەڕۆیی بۆ سەر کەرتی کارەبا بکرێت و پێویستە هاووڵاتییان هاوکاری خۆیان و حکومەت بکەن.

بە کەوتنەکاری وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک ٣٧ مێگاوات کارەبا دێتە نێو تۆڕی نیشتمانییەوە

وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک بە توانایی بەرهەمهێنانی37 مێگاوات بەم زووانە دەکەوێتە کار و بە تۆڕی نیشتمانیی کارەبا دەبەسترێتەوە

وێستگەیەکی گەورەی گواستنەوەی کارەبا لە کەلار دادەمەزرێت

وێستگەکە، کێشەی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و گرفتی ئۆڤەرلۆد لە تەواویی ناوچەی كەلار چارەسەر دەکات

وەزارەتی کارەبا لە ڕێی پڕۆژەیەکەوە چارەسەری کێشەی ڤۆڵتییە و ئۆڤەرلۆد دەکات

جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک لەلایەن وەزارەتی کارەباوە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی ڤۆڵتییە و ئۆڤەرلۆدی کارەبا.