Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری کارەبا :خزمەتی خەڵکی ھەڵەبجە و پێشخستنی ژێرخانی کارەبای پارێزگاکە ئەرکی سەر شانمانە

ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا و شاندی یاوەری لەگەڵ بەرێز ئازاد توفیق پاڕێزگاری ھەڵەبجە، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پاڕێزگاکەیان بەسەرکردەوە.

وەزیری کارەبا سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات

ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/17 ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزی کارەبا بە یاوەری ئەندازیار کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا و وەفدێکی باڵای وەزارەت سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن شێخ جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئەندازیار حازم کەریم بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان و قایمقام و بەڕێوەبەرانی ناحیەی سنورەکە پێشوازی کران.

وەزیری کارەبا به‌دواداچون بۆ پێداویستیه‌كانى كاره‌باى سلێمانى ده‌كات

ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/16 ئەندازیار کەمال محەمەد ساڵح، بەیاوەری وەفدێکی وەزارەتی کارەبا، كه‌ بریتیبوون لە ئەندازیار کامیل ئەحمەد بریکاری وەزارەتی کارەبا و به‌رێزان بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەرانی گشتی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی وبەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم لەلایەن دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی و لەیلا عومەر جێگری پارێزگاری سلێمانی پێشوازیان لێکرا.

لەژێر چاودێری رێزدار ( مەسرور بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی مینی سكادا- ڤۆیپ كرایەوە

ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزارەتی كارەبا بەئامادەبوونی كونسوڵی گشتی توركیا و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت و نوێنەرانی كۆمپانیای ئۆسكۆمی توركی پرۆژەی مینی سكادا- ڤۆیپ بە تێچوونی (5.008.432 ) یۆرۆ كرایەوە.

بۆ بەڕێزان دەزگاكانی راگەیاندن (بانگێشتنامە)

سبەی پرۆژەی مینی سكادا-ڤۆیپ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنترۆڵی كارەبا دەكرێتەوە

ئاستی کارەبای ئەمساڵ بەراورد بەساڵی پار زیادیکردوە

دیار بابان بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاند: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات زیادی كردووەو بەراورد بەساڵی رابردوو زۆر زیاد بووە

وەزیری كارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی ڕاگەیاندنی كارەبای پارێزگاكان كۆبووەوە

ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی راگەیاندنی كارەبای بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی پارێزگاكان و یەكەی ئیدارەی گەرمیان و دەڤەری سۆران كۆبووەوە.

وەزیری كارەبا پێشوازی لە داسن كوری میر فاروقی ئێزیدی كرد

ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لەداسن كوری میر فاروق و خێر بۆزانی بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی ئەوقاف كرد.

كۆمپانیایەكی ناوخۆیی 200 كیلۆوات كارەبا بەوزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت

ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 لەشاری سلێمانی كۆمپانیایەكی ناوخۆیی بەچاودێری وەزارەتی كارەبا بۆ كارگەیەكی شاری سلێمانی بڕی 200 كیلۆوات كارەبای بەوزەی خۆر بەرهەم هێنا.

وەزارەتی كارەبا لەرێگەی وزەی خۆرەوە 75 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت

ئەمرۆ یەک شەممە 2021/1/31 بەمەبەستی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی وەزارەتی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بریكار و راوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبوون جەخت لەسەر گرنگترین ئەو پرۆژانە كرا كە وەزارەت سەرقاڵی جێبەجێكردنیەتی بەتایبەت لەبواری بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا.