Skip to the content

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

وێستگەکانی 29 مێگاواتی بەگەڕ دەخرێنەوە

وێستگەکانی 29 مێگاواتی لە ساڵی 2001  لە ڕێگەی کۆمپانیای مانی ئەڵمانییەوە دروستکراون و  لە ساڵی (2015)وە بە هۆی نەبوونی سووتەمەنی لەکار کەوتوون.

چەند بڕیارێكی گرنگ لەسەر خێرا بەڕێوەچوونی پڕۆژەی پێوەری زیرەك و كاراكردنی درا

 بڕیاردرا هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەك خێراتر بكرێت و هەر 7 ڕۆژ بۆ 10 ڕۆژ ڕاپۆرتێكی تایبەت لەسەر چۆنیەتی ئیشكردن و بەڕێوەچوونی پڕۆژەكە ده‌خرێتە ڕوو.

وه‌زاره‌تی كاره‌با پڕۆژەکانی بەشی گواستنەوەی کارەبا لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمدا ده‌خاته‌ڕوو

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرینگترین ئه‌و كار و پڕۆژانه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی یه‌كه‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا له‌ به‌شی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با جێبه‌جێی كردوون

دوو پڕۆژەی گرنگی کارەبا لە مەخموور كرایه‌وه‌

 بە گوژمەی 1.742 ملیار دینار، دوو پڕۆژەی گرنگی کارەبا لە مەخموور كرایه‌وه‌ كه‌ ڕۆڵ و کاریگەرییەکی بەرچاویان بۆ کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر  تۆڕەکانی کارەبا دەبێت

وەزارەتی کارەبا پڕۆژەی سکادا جێبەجێ دەکات

به‌ مه‌به‌ستی بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سیستەمی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا، پڕۆژەی سكادا بە تێچووی (37,982,000) دۆلار لە ماوەی 900 ڕۆژدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌ جێبەجێ دەکرێت 

پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌

پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر كه‌ لە قوتابخانەی نێودەوڵەتیی کامبرێج لە هەولێر كرایه‌وه‌، بە توانای بەرهەمهێنانی ٢٠٠ کیلۆوات و ١٥٠ کیلۆوات پاتری جێبەجێ کراوە  و ٦٠٠ پانێل لە خۆ دەگرێت و لە لایەن کۆمپانیای SMD ئەڵمانی دروستکراوە.

پڕۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی گواستنەوەی کارەبای 33 کەی ڤی خەبات، بۆ وێستگەی ئیفراز (3) کرایەوە

هێڵی 33 کەی ڤی لە وێستگەی خەبات بۆ ئاوی ئیفراز (3) هەولێر، دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 15 ساڵ کارەبا بۆ پڕۆژەی ئاوی هەولێر دابین بکات و توانای گواستنەوەی 50 بۆ 60 مێگاوات کارەبای هەیە.

مەراسیمی کردنەوی وێستگەی 132KV نیشتمان لە هەولێر

وێستگەی 132KV نیشتمان، 187 مێگاوات کارەبا لە سنووری وێستگەکە دابەش دەکات و لە لایەن کۆمپانیای زاگرۆسەوە لە ماوەی 10 مانگدا جێبەجێکراوە.