Skip to the content

هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی كاره‌با... خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیادی كردووه‌

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لە وێستگەی گازی خورمەڵە و لەکارکەوتنی دوو وێستگەی دیکەی گازیی لە هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ڕێژەی (400) مێگاوات لە (3400) بۆ (3000) مێگاوات نزمبووەوە.

وەزارەتی کارەبا داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەپێی پۆرتاڵی خزمەت سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن

وەزارەتی کارەبا 13 جۆر خزمەتگوزاری لە چوارچێوەی کەرتی کارەبادا پێشکەش دەکات و چۆنییەت و شێواز و هەنگاوەکانی پێشکەشکردنی زۆربەی ئەم خزمەتگوزارییانە لە پۆرتاڵی خزمەتدا بەردەستن

وەزیری كارەبا پێشوازیی لە د. عەلی وەكیلی، خاوەنی كۆمپانیای فارابیی ئێرانی و شاندی یاوەری كرد

وەزارەتی کارەبا ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە سێکتەرە جیاوازەکانی کارەبا دەکات 

وێستگەیەكی 132 كەی ڤیی دابەشكردنی كارەبا بۆ قەزای شێخان دادەنرێت

وەزارەتی كارەبا لە چوارچێوەی بوودجەی ئەمساڵیدا، وێستگەیەكی 132 كەی ڤیی دابەشكردنی كارەبا لە قەزای شێخان دادەمەزرێنێت و بارزۆری لەسەر تۆڕی كارەبای ناوچەکە كه‌م دەکاتەوە.

وەزیری كارەبا، پێشوازیی لە شاندێكی وەزارەتی كارەبای عێراقی فیدراڵ كرد

وەزارەتی کارەبا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی  ئیدارەی هەرێم، هەماهەنگی و ئاسانكاری لەگەڵ وەزارەتی كارەبای حكومەتی فیدراڵی دەكات.

نزیکەی ٥٠٪ هاوبەشانی کارەبا بوونەتە خاوەن پێوەری زیرەک

نزیکەی 700 هەزار پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەستراون.

نزیکەی ٥٠٪ هاوبەشانی کارەبا بوونەتە خاوەن پێوەری زیرەک

نزیکەی 700 هەزار پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەستراون.

لە شارى کۆیە بە بڕى دوو ملیار و ٧٢٨ ملیۆن دینار گۆڕەر بۆ ١٠ وێستگەی كارەبا دانرا


وەزیری كارەبا لە ڕێوڕسمێک لە کۆیە باسى لەوە کرد کە بەپاڵپشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەت بە دەیان پرۆژەیان لە سەرانسەری هەرێم ئەنجام داوە و پرۆژەی زیاتر ئەنجام دەدەن.

ئەمەریكا خوازیارى هاوکاریى کەرتى کارەباى هەرێمە بە مەبەستى جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەى ستراتیژى

کوسنوڵگەرى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان و وەزیر و نوێنەرى سێ وەزارەتى گەورەى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆ بوونەوە بە مەبەستى جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەى گرنگ و ستراتیژى کەرتى کارەبا لە ڕێگەى پێدانى قەرز.

ئاگاداری و هۆشداریی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ هاوبەشانی پێوه‌ری زیره‌ك

ئەم هۆشدارییەی وەزاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ ئەوەیە کۆنتڕۆڵی بڕی بەکارهێنراوی کارەبا بکرێت لەم قۆناغەدا