ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٩ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گەشتی عومرە ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردۆتەوە.
هەواڵەکان
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوەی عومرەکاران کۆبووەوە
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/١٣ بە سەرپەرشتی عەباس زێباری، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بە وەکالەت و حاجی ئەکرەم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بە ئامادەبوونی کۆمپانیاکانی تایبەت بە عومرەکاران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی گەشتەکانی عومرە بەڕێوەچوو.
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمپانیاكانی گەشتی عومرە
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٢ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردۆتەوە.
تاقیکردنەوەی "چەسپاندنی شیاوبوون" بۆ بوون بە پێش نوێژ و وتارخوێن لە هەولێر بەرێوەچوو
ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/١١ لە پەیمانگای کوردستانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەشداری ٤٠ فێرخواز لەسەر ئاستی پارێزگاکانی ھەرێم تاقیکردنەوەکانی (چەسپاندنی شیاوبوون) بۆ پێش بوون بە پێش نوێژ و وتارخوێنان بەڕێوەچوو.
ئاگاداریەک لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەسەر دیاری کردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز
لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئێوارەی سبەی یەک شەممە ١١⁄ ٤⁄ ٢٠٢١ بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی کەسایەتی و مامۆستای ئایینی د.عبداللطيف احمد دەکات
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٤/٨ زێندین مەولوود، بریکاری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پارێزگای سلێمانی سەردانی کەسایەتی دیاری ئایینی د.عبداللطيف احمد ی كرد.
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە کونسۆڵی ئیماڕات لە ھەولێر كرد
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئیبڕاھیم ئەلزاھری، کونسۆڵی ئیماڕاتی عەرەبی لە ھەولێر کرد.
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی دەکات
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری د.دیار جەباری، بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی بە وەکالەت و عەباس زێباری، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بە وەکالەت و شێخ ئیبراھیم بەرزنجی، بەڕێوەبەری ئیرشادی ئایینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی کرد.
سەرۆكایەتی داواكاری گشتی لەسەر هێرشكردنە سەر سەڵاحەددینی ئەیوبی، وەڵامی سكاڵای یاسایی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەداتەوە
ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/٤ دوای تۆمارکردنی داوای یاسایی لەلایەن د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی رێکارە یاساییەکانی بەرامبەر ئەوکەسە گرتەبەر، کە ھێرشی کردبووە سەر سەڵاحەددین ئەیوبی، سەرکردەی کورد و مێژوویی.
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئەنجامدانی نوێژی قیامە
ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، كە ئەمە دەقەیەتی: