ڕۆژی ١٣ ی شوباتی ٢٠٢٣, شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە.
هەواڵەکان
شاندی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق تاووتوێی یاسای نەوت و گاز دەكەن
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ کۆبووەوە.
وەزارەتی دارایی هۆشیاری بەرانبەر بڵاوبوونەوەی دراوی ساختە بڵاودەكاتەوە
هۆشیاركردنەوەكە دامودەزگا جۆراوجۆرەكان و نووسینگە و كۆمپانیاكان دەگرێتەوە.
وەزیری دارایی: لێکتێگەیشتن هەیە لە ڕێی لیژنەی هاوبەشەوە چاودێری و سەرپەرشتیی پرۆسەی نەوتی هەرێم بکرێت
ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە کلاوس شتڕایشەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان.
وەزیری دارایی و ئابووری: لە ئایندەدا مووچە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دابەش دەكەین
هەنگاوی باش بۆ بەدامەزراوەییكردنی حكومەت نراوە و پێدانی مووچەش بە ئەلیكترۆنی دەكرێت.
وەزیری دارایی چەند داواکاریەکی قەزای دەربەندیخان و ناحیەی زەڕایەن جێبەجێ دەکات
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٢/٢، بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەسلێمانی پێشوازی کرد لە هەریەک لە سلێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان و ئاوارە حەمە شەریف بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن.
وەزارەتی دارایی و وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە هەماهەنگی زیاتر بۆ یەكخستنەوەی پێشمەرگە دەكەن
ئاوات شێخ جەناب پێشوازی لە وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم كرد کە پێکھاتبوون لە سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆک ئەرکان و ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەت.
وەزیری دارایی و ئابووری: کێشەى کەمیی داهات لە پارێزگای سلێمانی بەربەستی بۆ خزمەتگوزارییەکان دروستکردوە
وەزیرى دارایی ڕەزامەندى لەسەر داواکارییەکانى نوێنەرى خۆپیشاندەرانى پێنجوێن دەدات و ڕایدەگەیەنێت؛ هەر داواکارییەک لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنمایی و دەسەڵاتەکانیاندابێت جیبەجێیان دەکات،
وەزیرى دارایی و ئابوریی کۆمەڵێک بڕیار بۆ خزمەتى خانەنشینان و شەفافییەت دەردەکات
وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێک دەردەکات بۆ کارئاسانى و بەدیجیتاڵیکردنى دۆسیە و موچەى خانەنشینان و کاراکردنى زیاترى دۆسییەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی سنورى پارێزگاى سلێمانى و ڕێکخستنەوەی کاروبارە بانکیەکان.