Skip to the content

کار و چالاکییەکان

وەزیری دارایی و ئابووری مووچەی زیاتر لە (10) هەزار مووچەخۆری نا یاسایی بڕی

پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا.

وەزیری دارایی وئابوری : زیادڕەوی سنوورەكان ڕێك دەخەینەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە١٤ ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ نەسڕوڵا ڕەشنودی كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێكی یاوەری سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد ولەگەڵ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری كۆبوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی كرایەوە

وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی كرد لەسەر كردنەوەی (بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی).

وەزارەتی دارایی و ئابوری سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی بۆ خه‌رجییه‌كانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه

ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری رۆژی چوارشه‌ممه 29 ته‌موزی 2020 ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر جێبه‌حێكردنی یه‌كه‌مین داواكاری به‌ سیسته‌می ئۆنلاین بۆ خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت دا.

ئەژمێری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێتەوە

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان واژۆی کرد لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کەتایبەتە بە کردنەوەی ئەژمێری بانکی بۆ موچەخۆران.