ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٤/٨ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.ڕەهێڵ فەریدوون و قائمقامی قەزای کۆیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە-یان کرد.
هەواڵەکان
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەخۆشخانەی فریاكەوتنی لە شاری دهۆك بەسەر كردەوە
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د.ئافراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک لە سەردانێکی مەیدانیدا دوای دەوامی فەرمی، نەخۆشخانەی فریاکەوتنیان لە شاری دهۆک بەسەرکردەوە.
سەنتەری توێژینەوە و پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دهۆك كرایەوە
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦لە ڕێوڕەسمێكدا سەنتەری توێژینەوە و پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دهۆك كرایەوە.
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانێكی مەیدانی بۆ سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش ئەنجام دا
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک لە سەردانێکی مەیدانیدا بنکەی تەندروستی خازر و بنكەی تەندروستی بەردەڕەش-یان لە شارۆچكەی بەردەڕەش بەسەرکردەوە.
بانگەوازێک لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ هاووڵاتیان سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/٤ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگەوازێكی ئاڕاستە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەکات
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی حكومەتی هەرێم كرد
ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٣ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فرسەت ئەحمد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگە حكومییەكان بەخۆڕایی بەردەوام دەبێت و لە تاقیگە ئەهلییەكانیش نرخەكەی كەم دەكرێتەوە
ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و ڕەچاوکردنی دۆخی ئابووری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە بڕیار درا بە بەردەوامبوونی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) بەخۆڕایی لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخەکان لە تاقیگەکانی ڕاوێژکاری و تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) بەڕێژەیەکی بەرچاو.
کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشت
بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محمد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر، پێشوازی لە گەیشتنی کاروانێكی دیکەی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری AstraZeneca بەریتانی کرا کە لەلایەن ئاژانسی کۆڤاکسی نێودەوڵەتی لەبەرنامەی هاوبەشی نیشتمانی عێراقی فیدڕاڵ دابینکراوە.
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئیمێرجێنسی لە شاری هەولێر بەسەركردەوە
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/٢٤ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئیمێرجێنسی لە شاری هەولێر كرد
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێری بەسەرکردەوە و بەشداری كردنەوەی سەنتەرێكی پزیشكیشی لە هەولێر كرد
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/٢٤ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە سەردانێکی مەیدانیدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێریان بەسەرکردەوە.