Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەموو پێداویستیەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بەم ڤایرۆسە دابینکراوە.

بەڕێز وەزیری تەندروستی، تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاری تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێست کردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە بەرپرسی رێکخراوی UNDP

 ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/16 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە زینە علی بەرپرسی ڕێکخراوی UNDP سەر بە ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق، لە کۆبوونەویەکدا پێداچوونەوەیەکی خێرا لەسەر کاروچالاکیەکانی ساڵی ڕابردوو و گفتوگۆ بۆ بەرنامە و پڕۆگرامی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ داهاتوو کرا.

کۆنفراسی خزمەتگوزاری یەکخستنی نرخەکانی کەرتی تایبەت بەرێوەچوو

ئەمرۆ21ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 لەژێر ڕۆشنایی هێڵە گشتیەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرنامەی کاری وەزارەتی تەندروستی .

حکومەتی هەرێم ئامادەی هاوکارییە بۆ بریندارانی تەقینەوەکەی بەغداد

ئەمرۆ 21ی کانونی دووم(یەنایەر)ی 2021 لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراون و ئامادەن پێشوازی لە بریندارانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغداد بکەن و چارەسەری پێویستیان بکەن.

کۆبونەوەیەک بۆ دابینکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرێوەچوو

ئەمرۆ 21ی کانونی دووم(یەنایەر)ی 2021 بە سەرپەرشتی و چاودێری بەڕێز وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووەمین کۆبوونەوە بۆ دابینکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڕێوەچوو.