له میانی کۆنفرانسی بەرەوپێشبردنی ئاستی توانای پەرستاران ، وەزیری تەندروستی ڕایگهیاند: ''ئامانجی سەرەکیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە چاکسازی بکرێت بە تایبەتی لە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاریدا
بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان
وەزیری تەندروستی لە هۆكاری سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی پەتاكهی قهڵادزێ دەكۆڵێتەوە
(د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و بریکار و بەڕێوەبەرانی گشتی کاروباری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەرین و بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار، سەردانی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێیان کرد.
شاندێكی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO سەردانی وەزارەتی تەندروستی كرد
(د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی پێشوازییان کرد لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ، له دیدارێكدا ئاماژهیان دا به ڕۆڵی سەرەکی و هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی
وەزارەتی تەندروستی بە بەڵگە دەنگۆى هەناردەکردنى ڤاکسێنى فایزەرى ڕەت کردەوە
گرتە ڤیدیۆیەك لە لایەن کەناڵی BBCى بەریتانى بڵاو بووەوە گوایە سندوقێکی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسى کۆڤید ـ ١٩ لە جۆری فایزەر لە هەرێمى کوردستانەوە هەناردەى وڵاتێکى دراوسێ کراوە، هەر بۆیە وەزارەتى تەندرووستى بە خێرایی بەدواداچوونى بۆ ئەم بابەتە کرد و ڕوونکردنەوەیەکى بڵاو کردەوە کەوا "ئەم ڤیدیۆیە دروستکراوە و هیچ پەیوەندییەکى بە هەرێمی کوردستانەوە نییە و بە مۆرێکی ساختە و بە ناو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان نیشان دراوە".
وەڵامی پرسیارەکانی هاووڵاتییان سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا
له سهرهتای بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ههرێمی كوردستان تاكو ئێستا، حكوومهتی ههرێمی كوردستان بهردهوام لهههوڵی ئهوهدا بووه تهواوی پێداویستییهكان بۆ خهڵك دابین بكات بۆ بهرگرتن له بڵاوبوونهوهی زیاتری ئهو پهتایه و چارهسهركردنی ئهوانهی تووشی ئهم ڤایرۆسه بوون.
سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەموو پێداویستیەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بەم ڤایرۆسە دابینکراوە.
بەڕێز وەزیری تەندروستی، تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاری تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێست کردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە بەرپرسی رێکخراوی UNDP
ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/16 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە زینە علی بەرپرسی ڕێکخراوی UNDP سەر بە ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق، لە کۆبوونەویەکدا پێداچوونەوەیەکی خێرا لەسەر کاروچالاکیەکانی ساڵی ڕابردوو و گفتوگۆ بۆ بەرنامە و پڕۆگرامی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ داهاتوو کرا.
کۆنفراسی خزمەتگوزاری یەکخستنی نرخەکانی کەرتی تایبەت بەرێوەچوو
ئەمرۆ21ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 لەژێر ڕۆشنایی هێڵە گشتیەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرنامەی کاری وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێم ئامادەی هاوکارییە بۆ بریندارانی تەقینەوەکەی بەغداد
ئەمرۆ 21ی کانونی دووم(یەنایەر)ی 2021 لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراون و ئامادەن پێشوازی لە بریندارانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغداد بکەن و چارەسەری پێویستیان بکەن.
کۆبونەوەیەک بۆ دابینکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرێوەچوو
ئەمرۆ 21ی کانونی دووم(یەنایەر)ی 2021 بە سەرپەرشتی و چاودێری بەڕێز وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووەمین کۆبوونەوە بۆ دابینکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڕێوەچوو.