Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا لە وڵاتی چین ڕادەگەيه‌نێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستا و فەرمانبەران و هاووڵاتیيانی هەرێمی کوردستان ئاگه‌دار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری میلليی چين زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆراى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە.

بۆ دامەزراندنى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى هەڵەبجە چەند زانکۆیەکى بەریتانیا ئامادەی هاوكارين

وەزيرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى: لە قۆناغى ئێستادا هەوڵ و کارى جديى ئێمە بنیاتنان و دامەزراندنى کۆلێژێکى پزیشکيی پێشکەوتووە بۆ زانکۆى هەڵەبجە.

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى پێشوازی لە کونسولى نوێى کۆمارى ئیسلاميى ئێران لە هەولێر كرد

وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى: ده‌مانه‌وێت بە تایبەت بۆ خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى، سوود لە ئەزموونى كۆمارى ئيسلاميى ئێران وەربگرین.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆژەی "سەربەخۆیيی زانکۆکان" جێبەجێ دەکات

وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى: بۆ پێشخستنى زانکۆکانمان لەسەر ئاستى ناوخۆ و نێودەوڵەتى، بە دیدێکى نوێ و پرۆژەى تازەوه‌، بەردەوامى بە سەربەخۆیيى زانستى، دارایى و کارگێڕيى زانکۆکان ده‌ده‌ين.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵ کۆبووەوە

بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و هەڵگرانی بروانامە باڵاکان و دەرچووانى زانکۆکان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوی زانستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاژەى فیدڕاڵ کۆبووەوە.

هەوڵەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆ پەرەپێدانى خوێندن بە زمانى دایک بەرز نرخێندران

وەزیری خویندنی باڵا هەموو هاوکارى و کاراسانییەکى وەزارەتی بۆ پەرەپێدانى خوێندن بە زمانى دایک لە قۆناغەکانى خوێندنى زانکۆ دووپات کردەوە.

مێزگردێكی تایبەت بۆ پرسی چارەسەرە دیجیتاڵییە پێشکەوتووەکان ئەنجام دەدرێت

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى؛ لە ئێستادا لە هەموو کات زیاتر میللەتەکەمان شانازی بە ئاستی زانکۆکانی کوردستان دەکات، چونکە بووەتە ناسنامەی ناساندن و پێشخستنی هەرێمەکەمان لە ڕووی زانستی و ئەکادیمییەوە.