Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیرى خوێندنى باڵا؛ دامەزراوەی سپارک یەکێکە لە هاوبەشە سەرەکیيەکانمان بۆ هاوکاريی دامەزراوە زانستیيەکان

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: دامەزراوەی سپارک هاوکارێکی گرنگی وەزارەتەکەمانە و تا ئێستا چەندین پرۆژەی گرنگی زانستی، لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن ئەو دامەزراوەیەوه‌ سەرپەرشتی کراوە.

خولێکى ڕاهێنان بۆ جێبەجێکردنى ستانداردەکانى دڵنیایی جۆريى ئەوروپى و نێودەوڵەتى (ESG) بەڕێوەچوو

بە مەبەستى دانانى سیستمێکى دڵنیایی جۆرى پاڵپشت بە ستانداردەکانى دڵنیایی جۆريى ئەوروپى و نێودەوڵەتى (ESG)، خولێکى ڕاهێنانى (TOT) ڕاهێنەرى ڕاهێنراوان، بۆ لێژنەى داڕشتنى ڕێنمایی و ڕێبەر و ستانداردەکانى دڵنیایی جۆرى بەڕێوەچوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستی ناوی سێ یەکەمەکان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات

جێگەی ئاماژەیە لە هەرێمى کوردستان، ساڵانى ڕابردوو بە هەوڵەکانى وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، توانرا سێ یەکەمەکانى ساڵانى (٢٠١٥ - ٢٠١٦) و (٢٠١٦ - ٢٠١٧) دابمەزرێنین.

لە پرۆژە ئەکادیمیيەکاندا خوێندنى باڵاى کوردستان و ئوردن هەماهەنگيى زیاتر دەکەن

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى "دیدارى خوێندنى باڵاى ئوردن - کوردستان"، لە پرۆژە ئەکادیمیيەکاندا خوێندنى باڵاى هه‌ردوولا هەماهەنگيى زیاتر دەکەن.

وەزیرى خـوێندنى بـاڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرى کاروبارى یـاسـایيی زانکـۆکانى کوردستان کۆبووه‌وە

وەزیرى خوێندنى باڵا، بەڕێوەبەرى یاسایيی زانکۆکانى ڕاسپارد كه‌ ڕایيکردنى کارى ڕۆژانەى هاووڵاتیيان، بە شەفافیيەت و بێ جیاوازيکردن، لەبەر ڕۆشناييى یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییەکان لە هەرێمى کوردستان و دۆزینەوەى ڕێگەچارە بۆ کێشە و ئاریشەکان، دروشمى سەرەکیتان بێت.

هەنگاوەکانى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر بەشە زانستیيەکانى زانکۆکان دەستی پێ کرد

ڕۆژى یەکشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٤،به‌ ئاماده‌بوونى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و د. توانا نەجەف محمدخان، بەڕێوەبەرى گشتيى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایی لە دیوانى وەزارەت و بەڕێوەبەرى تۆمارى زانکۆکان كۆبوونه‌وه‌يه‌ك بەڕێوە چوو.