ئاگادارییەک بۆ قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆى سترادفۆردى ئەمەریکی - لقى هەولێر (پێشو)
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- پاڵپشت بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەت و هەردو فەرمانى وەزارى ژمارە (788) لە 2020/10/15 و ژمارە (12332) لە 2020/11/15 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆى سترادفۆردى ئەمریکی – لقى هەولێر (پێشو) دەکاتەوە کە تاکو ئێستا (160) خوێندکارى ئەو زانکۆیە سەردانى وەزارەتیان کردوەو فۆڕمى هەڵوەشاندنەوەى خوێندن و گواستنەوەى خوێندنیان پڕ کردۆتەوە، بەڵام ژمارەیەکى دیکەى قوتابیانى ئەو زانکۆیە سەردانى وەزارەتیان نەکردوە.
بۆیە داواکارین ئەو قوتابى/خوێندکارانەى کە تاکو ئێستا سەردانى وەزارەتیان نەکردوە بۆ مەبەستى پڕکردنەوەى فۆڕمى هەڵوەشاندنەوە یان گواستنەوەى خوێندنیان بۆ زانکۆ تایبەتەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان، پێویستە لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 2020/12/10 تاكو رۆژی سێشەمە ڕێکەوتی 2020/12/15 سەردانى وەزارەت/ بەرێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت بکەن بەمەبەستى پڕکردنەوەى فۆرمى هەڵوەشاندنەوەى خوێندن یان گواستنەوەى خوێندن یاخود دواخستنى خوێندنى ساڵى (2020-20201)، تاکو مامەڵەکانیان بۆ ئەنجام بدرێت و ساڵى خوێندنى (2020-2021) یان نەفەوتێت بە پێچەوانەوە هەر خوێندکارێک سەردانى وەزارەت نەکات بۆ مەبەستى پڕکردنەوەى فۆڕم، ئەوا ئەمساڵى خوێندنى بە ساڵى کەوتن بۆ ئەژمار دەکرێت.
لە هەمات کاتدا، داوا لەو قوتابیانەى زانکۆى سترادفۆردى ئەمریکی – لقى هەولێر (پێشو) دەکەین کە تاکو ئێستا پاکتاوى دارایی ساڵى رابردوى خوێندن (2019-2020) یان نەکردوە، پێویستە لە ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی (2020/12/20) تاكو رۆژی سێشەمە ڕێکەوتی2020/12/15 پاکتاوى دارایی ساڵى رابردوى خوێندن لە زانکۆى ناوبراو ئەنجام بدەن بە مەبەستى راییکردنى مامەڵەکانیان، بە پێچەوانەوە خۆیان بەپرسیار دەبن لەڕایی نەکردنى مامەڵەکانیان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى