Skip to the content

دوایین ئاگادارى بۆ قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆى ستراتفۆردى ئەمریکی- لقى هەولێر (پێشوو)

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆى سترادفۆردى ئەموریکی – لقى هەولێر (پێشوو) دەکاتەوە کە :-

1. ئەو قوتابى- خوێندکارانەى فۆڕمى هەڵوەشاندنەوەى خوێندن و گواستنەوەى خوێندنیان پڕ کردوەتەوە لە وەزارەت، کارەکانیان ڕایی کراوەو تەواو بوەو لە سەرەتاى ئەم هەفتەیە نوسراو بۆ ئەو زانکۆیانە دەکرێت کە داواى هەڵوەشاندنەوەى خوێندن و گواستنەوەى خوێندنیان بۆ کردبو، بۆیە قوتابى- خوێندکارەکان دەتوانن لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە سەردانى زانکۆکانى داواکراو بکەن بۆ بەدواداچون بۆ مامەڵەکانیان.

2. ئەو قوتابى- خوێندکارانەى کە تاکو ئێستا سەردانى وەزارەتیان نەکردوەو فۆڕمی گواستنەوەى خوێندنیان پڕ نەکردۆتەوە یان داواى دواخستنى خوێندنیان کردوە، وەکو دوایین دەرفەت پێویستە تاکو رۆژى (پێنجشەممە) رێکەوتى 2020/12/24 سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا-بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت بکەن بۆ مەبەستى پرکردنەوەى فۆرمى گواستنەوەى خوێندن بۆ یەکێک لە زانکۆ تایبەتەکانى کوردستان، هەر قوتابى- خوێندکارێک فۆرمى گواستنەوە تاکو رێکەوتى ئاماژەپێکراو لەسەرەوە پڕ نەکاتەوە، ئەوا وەزارەت سەرپشک دەبێت لە گواستنەوەى خوێندنەکەى بۆ یەکێک لە زانکۆ تایبەکانى کوردستان لە سنورى پارێزگاى هەولێر، لەژێر ئەم ڕێنماییانەى خوارەوە:-

‌أ. لە حاڵەتێدا ئەگەر قوتابى- خوێندکار لە ماوەى (2) دوو هەفتەدا پەیوەندی نەکرد بەو زانکۆیەى کە بۆى گوازراوەتەوە، ئەوا راستەوخۆ دواخستنى خوێندنى ساڵى (2020-2021)ى بۆ ئەنجام دەدرێت و زانکۆکە رسوماتى دواخستنى خوێندنى لێ وەرناگرێت.

‌ب.هەروەها قوتابى- خوێندکار لە ساڵى داهاتوى خوێندنى (2020-2021) مافى پێدەدرێت کە داواى گواستنەوەى خوێندن بکات بۆ هەر زانکۆیەکى تایبەتى دیکەى هەرێمى کوردستان کە لە ئێستادا هەیە یاخود لە داهاتودا زانکۆکە دەکرێتەوە.

‌ج. قوتابى- خوێندکار مافى هەیە لە ماوەى (2) دوهەفتەدا گواستنەوەى خوێندن بکات بۆ بەشى هاوشێوە لەزانکۆیەکى دیکەى تایبەتى کوردستان یاخود دواخستنى خوێندن بکات بۆ ساڵى داهاتو.

3.هەروەها لە هەمات کاتدا داوا لەو قوتابی و خوێندکارانەى زانکۆى سترادفۆردى ئەمەریکی – لقى هەولێر (پێشوو) دەکەین کە تاکو ئێستا پاکتاوى دارایی ساڵانى رابردوى خوێندن (2018- 2019) و (2019-2020) یان نەکردوە، پێویستە لە نزیکترین کاتدا پاکتاوى دارایی ساڵانى رابردوى خوێندنەکانیان لە زانکۆى ناوبراو ئەنجام بدەن بە مەبەستى ڕاییکردنى مامەڵەکانیان، بە پێچەوانەوە خۆیان بەپرسیارن لە ڕایی نەکردنى مامەڵەکانیان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.