Skip to the content

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ به‌شه‌ ناوخۆییه‌کانی سه‌رجه‌م زانکۆکان کۆبۆوه‌

هەولێر ، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی ژینگه‌یه‌کی ته‌ندروست و ڕه‌خساندنی که‌شێکی سه‌لامه‌ت بۆ سه‌رجه‌م خوێندکاران و قوتابیان له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌کان، ڕێنمایی ته‌ندروستی پێشکه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌ ناوخۆییه‌کان کرا.


14 ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020 به‌سه‌رپه‌رشتی د. محەمەد حوسێن سه‌رۆکی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروسی و سه‌لامه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌ ناوخۆییه‌کان له‌ سه‌رجه‌م زانکۆکان کۆبۆوه‌.

 

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکی ده‌زگا ڕوشنایی خسته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌کانی وه‌زاره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌کانی دیکه‌ی حکومه‌ت بۆ خۆپاراستن و جێبەجێکردنى ڕێنماییە تەندروستییەکان و گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پێویست بۆ پاراستنى گیانى خوێندکاران و قوتابیان لە ناو کەمپەسى زانکۆکان و لە هەمان کاتیشدا جێبەجێکردنى ڕێنماییەکان لە بەشە ناوخۆییەکان.

لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا باس لە کێشەو گرفتەکانى بەشە ناوخۆییەکان وەک گرنگترین و هەستیارترین بەڕێوەبەرایەتى لە وەزارەت بەهۆى ئەو ئەو ئەرک و لێپرسراویەتیە گەورەیەى لەسەریانە گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

بۆ ئەمەش سه‌رۆکی ده‌زگا ڕێنمایى و ڕێککارەکانى خۆپارێزى بۆ بەڕێوەبەرى بەشە ناوخۆییەکان ڕونکردەوەو ڕایگەیاند: چاودێرى کردنى رۆژانەى خزمەتگوزارییەکان لە دابینکردنى ئاو و کارەباو هەواى گەرم و ساردو دابینکردنى پێداویستى سەرەتایى خۆپارێزى لە پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەرکە گرنگ و لە پێشینەکان دەبێت.

هەر لە کۆبونەوەکەدا داواکاری و پێشنیازى ئامادەبوان بە هەند وەرگیران و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.