Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا (٣٠) زەمالەى خوێندن لە وڵاتى هەنگاریا ڕادەگەیەنێت

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق  (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى باڵا ماستەر/دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاى هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا ساڵانە (٣٠) سكۆله‌رشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت.

لەو بارەیەوە د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند وڵاتى هەنگاریا لە کاتێکدا هاوکارى پێشکەش بەهەرێمى کوردستان کرد، کە هەرێمەکەمان ڕوبەڕوى شەڕى دژى داعش و، قەیرانى دارایی بو بۆوە، بەڵام هاوکارییەکانى ئەوان بۆ هێزى پێشمەرگە لەلایەک و، بەردەوامیدان بەپێشکەشکردنى سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانى کوردستان لەلایەکى دیکە مایەى ستایش و نرخاندێکى زۆرە.

بۆ ئەمەش د. ئارام محمد ئاماژەى بە چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا کرد کە ساڵانە هەنگاریا (٣٠) سكۆله‌رشیپ (١٠) ماستەر (٢٠) دکتۆرا بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت، دوپاتیشیکردەوە لە ئێستاوە دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆله‌رشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکەینەوە.

مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن:

١. ماستەر:

  • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، دەبێت پێش (١/١/٢٠١٩) دەستبەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.
  • دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.

تێبینی: ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت.

  • تەمەنى پێشکەشکار نابێت لە ٤٥ ساڵ زیاتر بێت (لە دایکبوانی رۆژی (١/١/١٩٧٦) و بەرەو ژور)
  • خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێت، کە بریتین لە (Pearson و IPT و TOEFL) وەک خشتەی بەراوردکاری لە خوارەوەیە:

جۆری تاقیکردنەوە

IELTS

TOEFL (IBT)

Pearson Academic (PTE)

3.5

32

32

4

40

36

4.5

48

41

5

56

47

5.5

64

52

6

72

58

6.5

80

63

7

88

68

7.5

96

74

8

104

79

8.5

112

85

9

120

90

 

تێبینی: کاتێک وەزارەتەکەمان داوای ئەم دۆکیومێنتانە دەکات، دەبێ تێستی زمانى بەسەر نەچوبێت.

  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
  • ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
  • کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

تێبینی: لە کاتی داوا کردنی بەلگەنامەکان لەلایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.

  • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (١٢٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی بژێوی ژیان پێدەدرێت و بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن).
  • دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٥/١/٢٠٢١).
  • بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:

 https://stipendiumhungaricum.hu/apply/

https://apply.stipendiumhungaricum.hu/

تێبینی: وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر دیاری کردوە، واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی خوارەوە پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە دواجار لەلایەن وەزارەتەکەمان کاری لە سەر ناکرێت:

Study programmes 2021-2022

Branch of Science

Agricultural Biotechnology (Plant and Animal)

Agricultural Science

Agricultural Enviromental Management Engineering

Agricultural Science

Agricultural Water Management Engineering

Agricultural Science

Crop Production Engineering

Agricultural Science

Economic Analysis

Economic Science

Environmental Science

Natural Science

Food Science and Technology Engineering

Agricultural Science

Hydrogeological Engineering

Engineering Science

Mechatronical Engineering

Engineering Science

Physiotherapy

Medical and Health Science

Public Health

Medical and Health Science

Regional and Environmental Economic Studies

Economic Science

Rural Development Engineering

Agricultural Science

Tourism Management

Economic Science

Vehicle Engineering

Engineering Science

Communication and Media

 

 

  • دەبێت پێشکەشکار لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بواری
  • خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
  • پێشکەشکردن راستەوخۆ، وە تەنها لە رێگەی مالپەری سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.
  • دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لە لایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و لە ڕێگای سیستمی خاڵبەندی و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتووەکان هەلدەبژێرێت.
  • ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بۆوە یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، وە بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی بالای ناوخۆی یا دەرەوە بکات.
  • هەر کاتێک کاندید بەلگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی رەش و زەمالەکەی هەلدەوەشێنرێتەوە.
  • لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، وە تا دەرچوونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە لە رێگەی مالپەری وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

 

٢. دکتۆرا:

  • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامە، دەبێت پێش ١/١/٢٠١٩ دەست بەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.
  • دەبێت کۆ نمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.

تێبینی: ئەو بەرێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بروانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٧٠)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت.

بەڵام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەو رێککەوتننامەیە بن کە پێشتر لەگەل وەزارەت واژۆیان کردوە.

  • دەبێت پێشکەشکار تەمەنی لە ٥٠ ساڵ زیاتر نەبێت (لە دایکبوانی رۆژی (١/١/ ١٩٧١) و بەرەو ژور.
  • خوێندن لەم زەمالەیە بەزمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (وەک خشتەی بەراوردکاری خوارەوە).

جۆری تاقیکردنەوە

IELTS

TOEFL (IBT)

Pearson Academic (PTE)

3.5

32

32

4

40

36

4.5

48

41

5

56

47

5.5

64

52

6

72

58

6.5

80

63

7

88

68

7.5

96

74

8

104

79

8.5

112

85

9

120

90

 

تێبینی: کاتێک وەزارەتەکەمان داوای ئەم دۆکیومێنتانە دەکات، دەبێ تێستی زمان بە سەر نەچو بێت.

  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
  • ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاورێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
  • کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.

تێبینی: لە کاتی داواکردنی بەڵگەنامەکان لەلایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.

  • کاندیدی سەرکەوتو لە لایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (٣٩٠- ٥٠٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی بژێوی ژیان پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لەزانکۆ بۆ دابیندەکرێت. بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن).
  • دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٥/١/٢٠٢١).
  • بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەش کردن تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
  • https://stipendiumhungaricum.hu/apply/
  • https://apply.stipendiumhungaricum.hu/

 

تێبینی: وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی دکتۆرا دیاری کردووە:

Study programmes 2021-2022

Branch of Science

Clinical Medicine

Medical and Health Science

Doctoral Program of General and Quantitative Economics

Social Science

Doctoral programme in Crop and horticultural sciences

Agricultural Science

Doctoral programme in Food sciences

Agricultural Science

Doctoral programme in Transportation engineering and vehicle engineering

Engineering Science

Doctoral School  in Basic Medicine

Medical and Health Science

Doctoral School of  Pharmaceutical Sciences

Medical and Health Science

Doctoral School of Applied Informatics and Applied Mathematics

Engineering, Natural sciences

Doctoral School of Biology and Environmental Sciences

Natural Science

Doctoral School of Chemistry and Chemical Technology (Chemical- Bio- and Environmental Engineering)

Engineering Science

Doctoral School of Clinical Neurosciences

Medical and Health Science

Doctoral School of Dental Sciences

Medical and Health Science

Doctoral School of Electrical Engineering

Engineering Science

Doctoral School of Food Sciences

Agricultural Science

Doctoral School of Forestry and Wildlife Management Sciences

Agricultural Science

Doctoral School of Horticultural Sciences

Agricultural Science

Doctoral School of Landscape Architecture and Landscape Ecology

Agricultural Science

Doctoral School of Mental Health Sciences

Medicine and health, Social sciences

Doctoral School of Molecular Cellular and Immune Biology

Medical and Health Science

Doctoral School of Nutrition and Food Sciences, Food Sciences PhD

Agricultural Science

Doctoral School of Pharmacologycal and Pharmaceutical Sciences

Medical and Health Science

Doctoral School of Regional Development

Economic Science

Doctoral School of Safety and Security Sciences

Engineering Science

Gyula Petrányi Doctoral School of Allergy and Clinical Immunology

Medical and Health Science

Military Engineering

Engineering Science

Military Sciences

Social science

Pathological Sciences

Medical and Health Science

 

واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی سەرەوە پێشکەش بکات:

  • بەلام داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
  • پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.
  • دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەڵدەبژێرێت.
  • ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بۆوە یا بەردەوام نەبو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش، و بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆی یا دەرەوە بکات.
  • هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
  • لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، و تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لەڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.