سەنته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی زانستى به‌ئامێر و تاقیگه‌ى نوێى سه‌رده‌م كرایەوە
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- لە ڕێوڕەسمێكدا، بەئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە زانكۆی سەڵاحەددین سەنته‌رێكی نوێی توێژینەوەی زانستی بەئامێر و تاقیگەی سەردەمیانە كرایەوە.
دوای كردنەوەی سەنتهرەكە، د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى لە وتەیەكدا دوای پیرۆزباییكردن لە زانكۆی سەڵاحەددین و مامۆستایان و ستافی زانستی زانكۆكە، جەختی لەسەر ئەوەكردەوە زانكۆ واتا سەنته‌ری توێژینەوە، چونكە زانكۆ بەئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی دەتوانێ پێشبڕكێی زانستی لەگەڵ زانكۆكانی جیهان بكات وببێتە پێشەنگی كۆمەڵگەش، ئاماژەی بەوەش كرد ئێستا لە زانكۆكانی جیهان بەپلەی یەكەم بایەخ بە سەنتهرەكانی توێژینەوە و ئەنجامدانی توێژینەوە دەدرێ، بۆیە مایەی خۆشحاڵیشە زانكۆكانی كوردستان هەنگاویان بەو ئاراستەیەدا ناوە.
لە بەشێكی دیكەی ڕێوڕەسمەكەدا، كە به‌ئاماده‌بوونى د.زێدان برادۆستى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ویاریدهرى سه‌رۆكى زانكۆی سەڵاحەددین بۆ كاروبارى زانستى و به‌شێك له ڕاگری كۆلێژەكان وبه‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه ئاماده‌ى رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه بەڕێوەچوو، پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین، له‌وته‌یه‌كدا باسى له هه‌موو ئه‌و چالاكی و هه‌ماهه‌نگیانه كرد، كه سێنته‌رى توێژینه‌وه زانستیەكانیان بۆ پێشخستنى زانستى ئەنجامیانداوە هه‌روه‌ك پشتگیرى خۆى بۆ هه‌موو هاوكاریه‌كى سه‌نته‌رى توێژینه‌وەی زانستی دووپاتكردەوە و، هیوای خواست ئەم سێنتەرەش لەپاڵ سێنتەرەكانی دیكە ببێتە وێستگەیەكی دیكەی زانستی بۆ پێشخستنی بواری زانست و ئەكادیمی لە كوردستان.
سەنته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌دیزاین و نه‌خشه‌یه‌كى نوێى سه‌رده‌میانە ودابینكردنی چه‌ندین ئامێرى نوێ بۆ تاقیگه‌كان رێكخراوه، ئەوەش دەبێتە دەرفەتێكی دیكەی زانستی بۆ توێژەر ومامۆستایان و خوێندكاران تا باشتر پەرە بەبەرهەمە زانستییەكانیان بدەن.