وەزارەتى خوێندنى باڵا (٣٠) زەمالەى خوێندن لە وڵاتى هەنگاریا ڕادەگەیەنێت
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى باڵا ماستەر/دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵاى ههرێمی كوردستان و، وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریا ساڵانە (٣٠) سكۆلهرشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت.
لەو بارەیەوە د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند وڵاتى هەنگاریا لە کاتێکدا هاوکارى پێشکەش بەهەرێمى کوردستان کرد، کە هەرێمەکەمان ڕوبەڕوى شەڕى دژى داعش و، قەیرانى دارایی بو بۆوە، بەڵام هاوکارییەکانى ئەوان بۆ هێزى پێشمەرگە لەلایەک و، بەردەوامیدان بەپێشکەشکردنى سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانى کوردستان لەلایەکى دیکە مایەى ستایش و نرخاندێکى زۆرە.
بۆ ئەمەش د. ئارام محمد ئاماژەى بە چوارچێوهی ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ههرێمی كوردستان و، وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریا کرد کە ساڵانە هەنگاریا (٣٠) سكۆلهرشیپ (١٠) ماستەر (٢٠) دکتۆرا بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت، دوپاتیشیکردەوە لە ئێستاوە دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆلهرشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکەینەوە.
مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن:
١. ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، دەبێت پێش (١/١/٢٠١٩) دەستبەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.
- دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
تێبینی: ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت.
- تەمەنى پێشکەشکار نابێت لە ٤٥ ساڵ زیاتر بێت (لە دایکبوانی رۆژی (١/١/١٩٧٦) و بەرەو ژور)
- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێت، کە بریتین لە (Pearson و IPT و TOEFL) وەک خشتەی بەراوردکاری لە خوارەوەیە:
جۆری تاقیکردنەوە |
||
IELTS |
TOEFL (IBT) |
Pearson Academic (PTE) |
3.5 |
32 |
32 |
4 |
40 |
36 |
4.5 |
48 |
41 |
5 |
56 |
47 |
5.5 |
64 |
52 |
6 |
72 |
58 |
6.5 |
80 |
63 |
7 |
88 |
68 |
7.5 |
96 |
74 |
8 |
104 |
79 |
8.5 |
112 |
85 |
9 |
120 |
90 |
تێبینی: کاتێک وەزارەتەکەمان داوای ئەم دۆکیومێنتانە دەکات، دەبێ تێستی زمانى بەسەر نەچوبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
تێبینی: لە کاتی داوا کردنی بەلگەنامەکان لەلایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.
- کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (١٢٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی بژێوی ژیان پێدەدرێت و بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن).
- دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٥/١/٢٠٢١).
- بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
https://stipendiumhungaricum.hu/apply/
https://apply.stipendiumhungaricum.hu/
تێبینی: وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر دیاری کردوە، واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی خوارەوە پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە دواجار لەلایەن وەزارەتەکەمان کاری لە سەر ناکرێت:
Study programmes 2021-2022 |
Branch of Science |
Agricultural Biotechnology (Plant and Animal) |
Agricultural Science |
Agricultural Enviromental Management Engineering |
Agricultural Science |
Agricultural Water Management Engineering |
Agricultural Science |
Crop Production Engineering |
Agricultural Science |
Economic Analysis |
Economic Science |
Environmental Science |
Natural Science |
Food Science and Technology Engineering |
Agricultural Science |
Hydrogeological Engineering |
Engineering Science |
Mechatronical Engineering |
Engineering Science |
Physiotherapy |
Medical and Health Science |
Public Health |
Medical and Health Science |
Regional and Environmental Economic Studies |
Economic Science |
Rural Development Engineering |
Agricultural Science |
Tourism Management |
Economic Science |
Vehicle Engineering |
Engineering Science |
Communication and Media |
|
- دەبێت پێشکەشکار لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بواری
- خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
- پێشکەشکردن راستەوخۆ، وە تەنها لە رێگەی مالپەری سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.
- دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لە لایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و لە ڕێگای سیستمی خاڵبەندی و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتووەکان هەلدەبژێرێت.
- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بۆوە یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، وە بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی بالای ناوخۆی یا دەرەوە بکات.
- هەر کاتێک کاندید بەلگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی رەش و زەمالەکەی هەلدەوەشێنرێتەوە.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، وە تا دەرچوونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە لە رێگەی مالپەری وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
٢. دکتۆرا:
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامە، دەبێت پێش ١/١/٢٠١٩ دەست بەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.
- دەبێت کۆ نمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
تێبینی: ئەو بەرێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بروانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نموونە ٧٠)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت.
بەڵام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەو رێککەوتننامەیە بن کە پێشتر لەگەل وەزارەت واژۆیان کردوە.
- دەبێت پێشکەشکار تەمەنی لە ٥٠ ساڵ زیاتر نەبێت (لە دایکبوانی رۆژی (١/١/ ١٩٧١) و بەرەو ژور.
- خوێندن لەم زەمالەیە بەزمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (وەک خشتەی بەراوردکاری خوارەوە).
جۆری تاقیکردنەوە |
||
IELTS |
TOEFL (IBT) |
Pearson Academic (PTE) |
3.5 |
32 |
32 |
4 |
40 |
36 |
4.5 |
48 |
41 |
5 |
56 |
47 |
5.5 |
64 |
52 |
6 |
72 |
58 |
6.5 |
80 |
63 |
7 |
88 |
68 |
7.5 |
96 |
74 |
8 |
104 |
79 |
8.5 |
112 |
85 |
9 |
120 |
90 |
تێبینی: کاتێک وەزارەتەکەمان داوای ئەم دۆکیومێنتانە دەکات، دەبێ تێستی زمان بە سەر نەچو بێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاورێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
تێبینی: لە کاتی داواکردنی بەڵگەنامەکان لەلایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.
- کاندیدی سەرکەوتو لە لایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (٣٩٠- ٥٠٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی بژێوی ژیان پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لەزانکۆ بۆ دابیندەکرێت. بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن).
- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٥/١/٢٠٢١).
- بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەش کردن تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
- https://stipendiumhungaricum.hu/apply/
- https://apply.stipendiumhungaricum.hu/
تێبینی: وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی دکتۆرا دیاری کردووە:
Study programmes 2021-2022 |
Branch of Science |
Clinical Medicine |
Medical and Health Science |
Doctoral Program of General and Quantitative Economics |
Social Science |
Doctoral programme in Crop and horticultural sciences |
Agricultural Science |
Doctoral programme in Food sciences |
Agricultural Science |
Doctoral programme in Transportation engineering and vehicle engineering |
Engineering Science |
Doctoral School in Basic Medicine |
Medical and Health Science |
Doctoral School of Pharmaceutical Sciences |
Medical and Health Science |
Doctoral School of Applied Informatics and Applied Mathematics |
Engineering, Natural sciences |
Doctoral School of Biology and Environmental Sciences |
Natural Science |
Doctoral School of Chemistry and Chemical Technology (Chemical- Bio- and Environmental Engineering) |
Engineering Science |
Doctoral School of Clinical Neurosciences |
Medical and Health Science |
Doctoral School of Dental Sciences |
Medical and Health Science |
Doctoral School of Electrical Engineering |
Engineering Science |
Doctoral School of Food Sciences |
Agricultural Science |
Doctoral School of Forestry and Wildlife Management Sciences |
Agricultural Science |
Doctoral School of Horticultural Sciences |
Agricultural Science |
Doctoral School of Landscape Architecture and Landscape Ecology |
Agricultural Science |
Doctoral School of Mental Health Sciences |
Medicine and health, Social sciences |
Doctoral School of Molecular Cellular and Immune Biology |
Medical and Health Science |
Doctoral School of Nutrition and Food Sciences, Food Sciences PhD |
Agricultural Science |
Doctoral School of Pharmacologycal and Pharmaceutical Sciences |
Medical and Health Science |
Doctoral School of Regional Development |
Economic Science |
Doctoral School of Safety and Security Sciences |
Engineering Science |
Gyula Petrányi Doctoral School of Allergy and Clinical Immunology |
Medical and Health Science |
Military Engineering |
Engineering Science |
Military Sciences |
Social science |
Pathological Sciences |
Medical and Health Science |
واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی سەرەوە پێشکەش بکات:
- بەلام داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.
- دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەڵدەبژێرێت.
- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بۆوە یا بەردەوام نەبو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش، و بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆی یا دەرەوە بکات.
- هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، و تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لەڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.