چواره‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی پزیشکی وته‌ندروستی بەڕێوەچو
هەولێر، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- به‌دروشمی (توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان كوالێتی ژیان باشتر ده‌كه‌ن)، بە چاودێری د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ ٢٠ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به سپۆنسه‌ری ده‌زگای مرۆیی مام، چواره‌مین كۆنفرانسی زانستی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی تارانی پزیشكی و دامه‌زراوه‌ی NHS ی به‌ریتانی به‌ئاماده‌بونی د.محمد حسین نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكخست .
لە کۆنفرانسەکەدا د. محمد حسین سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى وتارى د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی پێشكه‌شكرد لەمیانەى وتارەکەشدا لەپاڵ پیرۆزبایى و دەستخۆشى لە ڕێکخەرانى کۆنفرانسەکە کرد و وتى: سەرەڕای هەبونی ئاستەنگە تەندروستیەکان بەهۆی دۆخی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڕۆنا (COVID-19) لە جیهاندا توانیتان بۆ ساڵێکی دیکەش ئەم کۆنفڕانسە زانستیە نێودەوڵەتیە ئەنجام بدەن.
لە وتارەکەى وەزیرى خوێندنى باڵادا د.محەمەد حسێن وتیشى: ئاشکرایە کە پێشکەوتنی بواری زانستی پزیشکی گەرەنتی دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی باشتری تەندروستی کۆمەڵایەتی دەکات و گەشە بە هزر و بیری تاکەکانی کۆمەڵگا دەدات، ئەمەش ڕۆڵی کاریگەر و ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی بۆ تاک و کۆمەڵگا لە وڵاتانی جیهاندا.
ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا زانستی پزیشکی و ڕەوشی تەندروستی لە وڵاتە پێشکەتوەکاندا لە ئاستێکدایە کە گاریگەری ئەرێنی لە سەر شێوازی ژیانی تاک و کۆمەڵگا پێشکەوتوەکان دروستکردوە بە تایبەت لە ڕوی تەمەنەوە کە وای کردوە تەمەن درێژتر و تەندروستر بژین بەراورد بە وڵاتە تازە پێگەشتوەکان، هەر ئەمەش بۆتە هۆکارێک بۆ زیادبونی بەرهەم و دروستکردنی هەلی کاری زیاتر لە وڵاتەکانیاندا، هەر بۆیەش لێرەدا ئەرکی زانکۆکانە کە لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئەم جۆرە کۆنفرانسە زانستیانەدا ڕۆلی پر بایەخی خۆیان ببینن لە باشترکردنی ڕەوشی تەندروستی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی و کوالێتی زانستی پزیشکی لە کۆمەڵگاکانیاندا.
هەر لەوتارەکەدا د.محەمەد حسێن وتیشى: وەزارەتەکەمان و جەنابى وەزیرى خوێندنى بالا و توێژینەوەى زانستى پاڵپشتى تەواوى زانكۆكانى كردوە و بە پێى تايبەتمەندى زانكۆكان، سەربەرستی كردون كە لە بوارى خۆيان لەگەڵ گۆڕانكاريەكانى سەردەم و دونياى هاوچەرخى دەرەوە خۆيان بگونجێنن. بۆ ئەمەش بایەخێکى یەکجار زۆر دراوە بە بەشە پزیشکییەکان و تەندروستیەکان كارمان كردوە لەسەر پەرەپێدانى پڕۆگرامەكانى خوێندنی پزیشکی بە ئاڕاستەى سود وەرگرتن لە سەرچاوە زانستيە پێشكەوتوەكانى دونيا و هاوتەريب لەگەڵ بە ستانداركردنى خوێندنى زانستە پزيشكيەكان لە زانكۆ پێشكەوتوەكانى دونيادا.
لەلایەن خۆشیەوە د. ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لەمیانى پێشکەش کردنى وتارێكدا، گرنگی ڕۆڵی كۆنفرانسه‌كه‌ی له‌ئێستادا به‌رزنرخاند كه جیهان و هه‌رێمی كوردستانیش به دۆخێكی ته‌ندروستی ناله‌باردا گوزه‌ر ده‌كات، بۆیه به‌ستنی وەها كۆنفرانسێكی له‌و جۆره‌ی به پێویستی هه‌نوكه‌یی زانی و هیوای سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی بۆ خواستن . هاوکات سوپاسی وه‌زراه‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ پشتیوانیه به‌رده‌وامه‌كانیان.
هەریەک لە د. امیر حسین ته‌كییان نوێنه‌ری زانكۆی تارانی پزیشكی و د. فرانسیس نوێنه‌ری زانكۆی زیورخی سویسری و د. یوسف اوسج نوێنه‌ری دامه‌زراوه‌ی NHS ی به‌ریتانی به شێوه‌ی ئۆنلاین وتاری خۆیان پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كرد.