Skip to the content

وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندن لە کۆمارى چینى میللى ڕاگەیاند

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى بۆ مامۆستاو فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە، بەلەبەر چاوگرتنی تێبینیەکان، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:

https://www.china-aibo.cn/EN

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەت ئاگادارى ئەو کەسانە دەکات کە داواکارییان بۆ زەمالەکە پێشکەش کردوە پێویستە ئەم فۆڕمە پڕبکەنەوە، تاکو رۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتى (22/4/2021) فۆرمەکان بگەڕێننەوە دیوانى وەزارەت - بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییەکان.