Skip to the content

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (22) پۆست له‌ زانكۆی دهۆک ڕاده‌گەیەنێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا،  (٢٢) بیست و دو پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى دهۆک ڕادەگەیەنێت، هه‌ر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، بۆ ئەوەى ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
 
پۆستەکان:
1)    هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن کارگێڕی و دارایی
2)   هاریکارێ سەرۆکێ زانکۆیێ بۆ کاروبارێن قوتابیان
3)   هاریکارێ سەرۆکێ زانکۆیێ بۆ کاروبارێن زانستی وخواندنا بڵند
4)   راگرێ کولیژا زانستێن ئەندازیاریا چاندنێ
5)     راگرێ کولیژا پزیشکی
6)    راگرێ کولیژا ڤێتێرنەری
7)    راگرێ کولیژا پزیشکی ددان
8)    راگرێ کولیژا پەرستیاری 
9)    راگرێ کولیژا دەرمانسازی
10)   راگرێ کۆلیژا یاسا
11)   راگرێ کولیژا پەروەردا بنیات دهۆک
12)  راگرێ کولیژا ئەندازیاری
13)  راگرێ کولیژا زانست
14)  راگرێ کولیژا زانستێن مروڤایەتی
15)  راگرێ کولیژا کارگێڕی و ئابووری
16)  راگرێ کولیژا پەروەردە ئاکرێ
17)  راگرێ کولیژا پەروەردا بنیات ئامێدی
18)  راگرێ کولیژا پلان دانانا جهەکی
19)  راگرێ کولیژا زمانان
20)  راگرێ کولیژا زانستێن سیاسی
21)  راگرێ کولیژا زانستێن تەندروستی
22) راگرێ کولیژا زانستێن وەرزشی وپەروەردا جەستەیی
 
مەرجەکان:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
 
تێبینى:    
1) ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ و کۆلێژ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت،  زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
2) دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى فەرمى لە ڕێکەوتى (2021/12/13) ڕۆژی دووشەممە دەبێت.
3) پێویستە لە پوختەى ڕاژەدا خزمەتی زانکۆیی بنووسرێت، و پەسەندکراوبێت لەلایەن سەرۆکایه‌تی زانکۆ.
4) هەر كه‌سێك ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ (c.v) و لیستی سەرجەم توێژینەوە بڵاو کراوەکان لە گۆڤاری زانستی مەحکەم لەگەڵ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ  بۆ ئەم ئیمێڵە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.