Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا ده‌رفه‌تی زەماله‌ی خوێندنى ماستەر، دکتۆرا لە روسیا بڵاودەکاتەوە

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، مامۆستا و فەرمانبەرانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە ووڵاتی ڕوسیای فیدراڵ زه‌ماله‌ی خوێندنى ماستەرو دکتۆرا بڵاودەکاتەوە. بۆیە هەر کەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنى لە زانکۆکانی وڵاتی ڕوسیا هەیە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەوە (https://education-in-russia.com) پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن.

تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.

١. ماستەر:

• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.

• دەبێت تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاتر نەبێت.

• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

• کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن ووڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.

• دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٢٠/٢/٢٠٢١).

• پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (روسیا) دەبێت.

• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

٢. دکتۆرا

• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.

• دەبێت تەمەنی لە ٥٠ ساڵ زیاتر نەبێت.

• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

• کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.

• دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٢٠/٢/٢٠٢١).

• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (روسیا) دەبێت.

• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

تێبینی: هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆلەتی خوێندنی پێنادرێت.