وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازیکرد لە وەزیرى ئاوەدانکردنەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/1 د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن.
لە دیدارێکدا کە هەریەک لە راوێژکارو بەڕێوبەرى گشتى وەزارەت ئامادەیبون، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە جەختى کردەوە لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ باشتر خزمەتکردن بە خەڵکى کوردستان و گەشەپێدانى ئاستى هەماهەنگییەکان بۆ ئاستێکى باشتر.
لەلایەن خۆیەوە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى بەخێرهێنان، جەختى لەسەر پەرەپێدانى هەماهەنگى وەزارەتەکان و ئاڵوگۆڕى بیرو ڕاى هاوبەش کردەوە، بۆ ئەمەش وتى: مەبەستمانە ئاستى هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم دامودەزگاکان فراوان بكەین.