یەکەمین دیدارى هاوبەشى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە2021/2/23 بەئامادەبونى د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەو د.پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ بەرپرسى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچون و عەبدوسەلام دۆڵەمەرى سەرۆکى لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە پەرلەمانى کوردستان و پەرلمانتاران و ڕاوێژکارانى ئەنجومەنى وەزیران و بریکارانى ژماریەک لە وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێم و یەکێتى مامۆستایان و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى هەردوو وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارتى پەروەردە و پسپۆڕانى پەروەردە و خوێندنى باڵا یەکەم دیدارى هاوبەش دەستى بەکارەکانى کرد.
لەدیدارەکەدا وتارى لێژنهى ئامادهكار لەلایەن د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشکەش کرا، لە وتەکەیدا لەدواى بەخێرهێنانى ئامادهبوان، ڕایگەیاند: له چوارچێوهى درێژهدان به جێبهجێكردنى بهرنامهى كابينهى نۆيهم له بوارى چاكسازى له ههريهك له كهرتى پهروهردهو خوێندنى باڵا، ههردوو وهزارهتى پهروهرده و خوێندنى باڵا له ئاستى سهركرده باڵاكانى چهندين كۆبوونهوهو لێكتێگهيشتنى هاوبهشيان ئهنجامدا، بەڕهچاوكردنى ئهو ڕاستييهى كه ههردوو وهزارهت تهواوكهرى يهكترين.
ووتیشى: له ههناوى ئهو فۆڕمه نوێيهى كاركردنى هاوبهشى ههردوو وهزارهت بيرۆكهى ئهنجامدانى ئهو ديداره له دايك بوو، بهئامانجى گهنگهشهكردن لهسهر دوو بابهتى گرنگ كه لهم قۆناغهدا پێويستيان به دياريكردنى سيستهمى نوێ و ميكانيزمى هاوچهرخ و گونجاو ههيه بۆ ئهنجامدانى چاكسازى، ئهوانيش بريتين له (سيستهمى وهرگرتن) و (خوێندنى پيشهيى) له ههرێمى كوردستان.
لەمیانەى پێشکەش کردنى ووتەیەکیشدا، د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بە ئەنجامدانى یەکەمین دیداری هاوبەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، دەستخۆشی لە ڕێکخەران و لێژنەکانی ئامادەکاری دیدارەکە کرد لە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە، ووتیشى: هیوام وایە ئەم بۆنەیە دەرفەتێکی گونجاو بێت بۆ دروستکردنی دیبەیتێکی نیشتیمانی بنیاتنەر دەربارەی گرفتەکانی پرۆسەی پەروەردەو سیستمی وەرگرتن وخوێندنی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان.
لەووتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ووتیشى: گەر بمانەوێت ئابورییەکی گەشەکردو و کۆمەڵگەیەکی ئارام و سیستمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی سەقامگیرمان هەبێت دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر لە خوێندن و پێگەیاندنی ڕۆڵەکانمان ئەنجام بدەین و هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ داڕشتنەوەی نەخشە ڕێگایەکی هاوبەش بۆ ڕیفۆرمی قوڵ و ڕاستەقینەو چاکسازی ئەم کەرتە گرنگە، لەو چوارچێوەیەشدا ڕایگەیاند: دەمەوێت ئاماژە بەو ڕاستییە بکەم کە فەلسەفە و سیستمی خوێندمان، ناوەرۆکی پرۆگرام و کلتوری پێداگۆجیمان، ئاراستەی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی و سیستمی وەرگرتن لە زانکۆو پەیمانگەکانمان پرسیاری گەورەی لەسەرە، هەموو ئەم پرسیارانە پێویستیان بە لێکۆڵینەوەو دروستکردنی زەمینەی دیبەیتی نیشتیمانییە، دەبێت زیاتر کات و هەوڵ و سەرمایەی نیشتیمانی بۆ ئەم پرسانە تەرخان بکەین.
هەر لە وتەکەیەدا د.ئارام محەمەد قادر ووتى: ئەمڕۆ ئێمە لەم دیدارەدا دوو پرسی گرنگ تاوتوێ دەکەین، یەکەمیان تایبەتە بە سیستمی وەرگرتن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ئەگەر چی لە ماوەی (٣٠) ساڵی ڕابردوودا سیستمی وەرگرتنی ناوەندی لەسەر بنەمای کۆنمرەی تاقیکردنەوەی ١٢ی ئامادەیی، ڕێچکەی سەرەکی بوە بۆ وەرگرتن لەزانکۆ و پەیمانگەکان و توانیویەتی تا ڕادەیەکی زۆر یەکسانی لە پرۆسەی وەرگرتندا بەدی بهێنێت، بەڵام ئەم سیستمە نەیتوانیوە دادپەروەری ڕاستەقینە لە پرۆسەکەدا دروست بکات و ڕەچاوی خەون و حەز و ئارەزو تواناکانی دەرچوانی ئامادەییەکان و پێداویستییەکانی گەشەکردنی ئابوری و بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان بکات. لەبارەى دیدى وەزارەتی خوێندنى باڵاش د. ئارام محەمەد قادر وتى: ڕوئیای ئێمە ڕوونە، دەبێت سیستمی وەرگرتن لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی حەزو ئارەزوو تواناو پۆتێنشیاڵی تاکەکان دابڕێژرێتەوە، لە کۆنسێپتی پەروەردەی مۆدێرندا ڕەچاوی ئەو فاکتە دەکرێت کە هەر تاکێکی کۆمەڵگا ڕێچکەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە فێربوون و پەرەپێدانی تواناکانی و دەبێت هەموو پێکهاتەکانی سیستمی پەروەردە ببنە ڕێخۆشکەر لەبەردەم گەشەکردن و دەرکەوتنی تواناو پۆتێنشیاڵی تاکەکان. هەروەها وتی: سیستمی وەرگرتن دەبێت پشت بە بنەماکانی خوێندنی پەیوەندیدار (Relevant Education) ببەستێت، بەو مانایەی کە پرۆسەی وەرگرتنی دەرچوانی ئامادەیی لە زانکۆ و کۆلێج و بەشەکان لەسەر بنەمای نمرەی بابەتە پەیوەندیدارەکان بێت، تا ئێستا پرۆسەی هەڵسەنگاندن تەنها پشت بە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی دەبەستێت و زانکۆکان و بەشە زانستییەکان بەشدار نین لە هەڵبژاردنی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە تواناو ئارەزوەکانیان لەگەڵ ئەو بەشانەدا دەگونجێت.
وەزیرى خوێندنى باڵا وتیشى: ئەگەر چی لە هەردوو ساڵی خوێندنی ٢٠١٩/٢٠٢٠ ٢ و ٢٠٢٠/٢٠٢١ توانیمان هەموو دەرچوانی ئامادەیی ئەوانەی داوایان بۆ وەرگرتن پێشکەش کردبوو لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان جێگا بکەینەوە و هیچ قوتابی و خوێندکارێک لەدەرەوەی پلانی وەرگرتن نەمێنێتەوە، بەڵام ئەو ژمارانەی کە وەرگیراون نزیکەی ٢٠٠٪ زیاترن لە پلان و توانای وەرگرتنی زانکۆکانمان، بێگومان لەگەڵ پێداویستییەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتی هەرێمیشدا هاوتەریب نین. هەر بۆیە تەنیا تەرکیزکردن لەسەر ڕێچکەی خوێندنی ئامادەیی و زانکۆکان و فەرامۆشکردنی خوێندنی تەکنیکی و ڤۆکەیشنەڵ لەبەژەوەندی گەشەکردنی ئابوری و ئاراستەی پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و دەرفەت و پێداویستییەکانی بازاڕی کاری هەرێمەکەمان نابێت.
د.ئارام محەمەد قادر ئاشکرایکرد: بۆ ئەم پرسە پێویستمان بە داڕشتنەوەی سیاسەت و ستراتیجی نوێ بۆ ئاراستەکانی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی لە ئاستی ئامادەیی و زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان دەبێت و گرنگە زانکۆ تایبەتەکانیش لەم پرۆسەیەدا بەشدار و هاوکار بن. بۆ ئەمەش هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکانی، خوێندنی باڵا و پەروەردە و پلاندانان و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لەگەڵ بەشداری کەرتی تایبەت بۆ ئەم پرۆسەیە بە گرنگ زانى.
زیاتریش وتی: دەبێت هەوڵ بدەین زانکۆکانمان پەیوەندی زیاتر و توندوتۆڵتریان لەگەڵ بازاڕی کار و کەرتی گشتی و پیشەسازی لەهەرێمەکەمان هەبێت، پێویستمان بە هەڵسەنگاندن و توێژینەوەی زیاترە لەبارەی پێداویستییەکانی ئێستای بازاڕی کارو تواناو پۆتێنشیاڵی گەشەکردنی ئابووری هەرێمەکەمان لەبەر ڕۆشنایی ئەو توێژینەوانەش دەبێت باشتر خۆمان بۆ بنیادنانی دەستی کار و توانامرۆییە خۆماڵییەکانی وڵاتەکان ئامادە بکەین،
لەمیانەى پێشکەش کردنى وتەیەکیشدا ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: لەکابینەکانى ڕابردوو هەماهەنگى و هاوکارییەکى باش هەبوە لەنێوان هەردوو وەزارەتى پەروەردەو وەزارەتى خوێندنى باڵا لەئێستاشدا بە فۆرمێکى دیکەو بەوەرگرتنى بەرپرسیاریەتى جۆراو جۆر بەردەوام دەبین لەو هەماهەنگیە، وەزیرى پەروەردە ووتیشى لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا وەزارەتى پەروەردە ئامادەیى هاوکارى و هەماهەنگى وەزارتى خوێندنى باڵا بوەو دەبێت لەپێناو دروستکردنى مرۆڤ سازییەکى باش بۆ کۆمەڵگە.
هەر لە وتەکەیدا وەزیرى پەروەردە: ئەم دیدارە دیدراێکى گرنگە بەقەدەر ئەوەى قسەیەکى کەم و بەرهەمدارى تێدا بکەین، لەو چوارچێوەیەشدا ئەوەى ئاشکرا کرد کە هەردوو وەزارەت ویستى خۆیان دەربڕیوە بۆ پێداچونەوە بەسیستمەکانى وەرگرتن.
لەبەشێکى دیکەى وتەکەیدا وەزیرى پەروەردە وتیشى: دیدگاى سەرۆکى وەزیران و کابینەى نوێیەمى حکومەتى هەرێم کە پێویستمان بە فۆرمێکى پەروەردەیى نەرم هەیە بۆ لابردنى گرفت و بەربەستەکان، وتیشى ئێمە لە وەزارەتى پەروەردە هاوکارى تەواومان هەیە بۆ پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان لە زانکۆو پەیمانگاکان و بەسوپاسیشەوە داوا لە وەزارەتى خوێندنى باڵا دەکەین هاوکارمان بن بۆ ئەنجامدانى ریفۆرمى خوێندنى پیشەیی لە ناوەندەکانى خوێندن لە وەزارەتى پەروەردە.
لەکۆتایى وتارەکەیدا ئالان حەمە سەعید وتى: لە ساڵى (٢٠٠٠) ژمارەى خوێندکار و قوتابیانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی زیاتر لە ٤٣ هەزار بو دواى بیست ساڵ ژمارەى خوێندکار و قوتابیان نزیکە لە ١٥٠ هەزار بەو ڕێژە گەورەیە ئەم ژمارانە گەشەیان کردوە بۆیە پێویستە ئێمە گەشەپێدانێک لەخوێندنى پیشەیی دا بکەین بۆ دۆزینەوەى میکانیزمێکى باش و هاوکارى کەرتى تایبەت بۆ گەشەپێدان بەخوێندنى پیشەیی.
لەیەکەمین دیدارى دیدارى هاوبەشى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە سێ پانێڵ پێشکەش کران: کە پانێڵى یەکەم لەلایەن د.محەمەد حسێن سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى بەرێوەبەرایەتى کرا و هەریەک لە مامۆستا جەبار جەمال غەریب ڕاوێژکارى وەزارەتى پەروەردە و د.خەتاب ئەحمەد شێخانى بەڕیوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندان و بەدواداچون لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و د.داود ئەتروشى بەڕێوەبەرى گشتى ئەندازە و پڕۆژەکان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا گرفتەکانى بەردەم وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان خرایەڕوو.
لە پانێڵى دووەمدا کە لەلایەن م.بورهان ئەرگوشى ڕاوێژکارى وەزارەتى پەروەردە بەڕێوەبەرایەتى کرا هەریەک لە د.ئالان فەرەیدون سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و د.بۆتان ئاسنگەر بەنوێنەرایەتى زانکۆى پۆلەتەکنیکى هەولێر و م.ئەحمەد گەل بەڕێوەبەرى گشتى فێرکردنى ئامادەیى پیشەیى لە وەزارەتى پەروەردە گفتوگۆ لەبارەى گرفتەکانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى لەپەروەردە و خوێندنى باڵا گفتوگۆى لەبارەوە کرا.
کۆتایى دیدارەکە بەپانێڵک هات کە لەلایەن د.ئامانج عەبدوڵا سەعید ڕاوێژکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەبەرایەتى کردوو هەریەک لە د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە بەشداریان کرد و گفتوگۆ لەبارەى دەرەنجام و ڕاسپاردەکانى یەکەمین دیدارى هاوبەشى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە کرا.