وەزیرى خوێندنى باڵا لەگەڵ جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان کۆبۆوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- لە کۆبونەوەى نێوان شاندى باڵاى پەرلەمانى کوردستان و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، هەماهەنگى نێوان دەسەڵاتەکانى یاسادانان و جێبەجێکردن جەختى لەسەرکرایەوە، بەتایبەت پەیوەندى نێوان وەزارەت و لێژنەى پەروەردەو خوێندنى باڵا لە پەرلەمانى کوردستان بۆ بەرەو پێش بردنى ئاستى زانستى و ئەکادیمى لە هەرێمى کوردستان.
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتى (٢٠٢١/١/٢٠) د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە بەڕێز د. هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆک و ئەندامانى لێژنەى پەروەردەو خوێندنى باڵا لە پەرلەمانى کوردستان.
لەکۆبونەوەیەکدا کە بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت ئامادەیبون، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لە وتەیەکدا خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بەسەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بۆ ئەمەش وتى: بەدواداچونی کارەکان و لە نزیکەوە ئاگاداربون لە ڕەوشی خوێندنی باڵا و گەیاندنى خواست و داخوازیەکانى هاوڵاتیان و هەماهەنگی لە پرۆسەی هەمواری یاسا پەیوەندیدارەکان ئامانجى سەرەکیمانە. لەو چوارچێوەیەشدا هەماهەنگی هەردولاى لەماوەى ڕابردو بۆ پرسەکانى پەیوەست بە سێکتەرى خوێندنى باڵا بەرزنرخاند.
لەلایەن خۆیەوە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى بەخێرهاتنى شاندى باڵاى پەرلەمان، ئەرکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک لایەنى جێبەجێکار بە تەواوکەرى دەسەڵاتى یاسادانان وەسفکردو ڕایگەیاند: هەردولا ئامانج و ڕوانگەى هاوبەشمان هەیە بۆ خزمەتکردن بە خەڵکى کوردستان و کۆمیونیتى ئەکادیمى لە هەرێمەکەمان. بۆ ئەمەش ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، سێکتەرى خوێندنى باڵا ئەرکێکى گرنگ و ستراتیژی هەیە بۆ پێگەیاندنى نەوەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتری پەرەپێدانی تواناکان و بوژاندنەوەی توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان.
هەر لە وتەکەیدا د. ئارام محمد قادر، بەردەوامبوونی هەماهەنگى نێوان وەزارەت و لێژنەى پەروەردەو خوێندنى باڵاى لە پەرلەمانى کوردستان بەگرنگ زانى بە تایبەت لە بواری هەموارکردنی یاساکانی تایبەت بە خوێندنی باڵا و پشتیوانی توێژینەوەی زانستی و بەرزڕاگرتنی ئاست و کواڵیتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی لە زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا.
لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا هەریەک لە سەرۆک و ئەندامانى لێژنەى پەروەردەو خوێندنى باڵا لە پەرلەمانى کوردستان ڕاو و پێشنیازەکانیان لەبارەی پرسە گرنگەکانى بوارى خوێندنى باڵا خستەڕو، لەلایەن هەریەک لە ئەندامانی تیمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕونکردنەوەی پێویست پیشکەش