وەزارەتى خوێندنى باڵا و دەستەى دەستپاکى بەهاوبەشیى ڕێکخراوى (UNDP) وۆرکشۆپێک ئەنجام دەدەن
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە ئامادەبوونى د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەى دەستپاکى و د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى نوێنەرى نووسینگەى ڕێکخراوى UNDP، وەزارەتى خوێندنى باڵا و دەستەی دەستپاكی و ڕێكخراوی UNDP و وۆرک شۆپێکیان بەناونیشانی (مەترسییەکانى گەندەڵى لە دامودەزگاكانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان) سازکرد.
لە وتەیەکدا سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند دژایەتی کردنى گەندەڵی تەنها بە دامەزراوەیەک ناکرێت بەڵکو پڕۆسەیەکی بە کۆمەڵە، دەبێت هاوکاری نیشتمانی هەبێت، بۆ ئەمەش ڕایگەیاند: ئەو پڕۆگرامە ماوەی چوارساڵ دەخایەنێت کە یەکێتی ئەورووپا تەمویلی دەکات، پڕۆگرامەکەش گواستنەوەی ئەو شێوازە نوێیانەیە کە لەجیهان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پەیڕەودەکرێن بۆ هاوکاری دامودەزگاکانی حکومەت، ئەوەی ئەمڕۆش دەستی پێکردووە بۆ خوێندنی باڵایە بۆ دوو ساڵ، تاکو ئەو کەرتە ئاستی خۆی بەرزبکاتەوەو پاراستنیەتی لەگەندەڵی، کارکردنیش بەجیاوازی لەسەر کەرتەکان ئەنجامی باشترمان پێ دەدات.

لەلایەن خۆشیەوە بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: وەزارەتەکەمان باوەڕى تەواوى هەیە کە بەرزکردنەوەى کوالێتى خویندنى باڵا و پەرەپێدانى پرۆسەى فێرکردن و ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسییەکانى گەندەڵى و کارکردن لەسەر پرۆسەى پیشەیى و چالاکى نەزاهەى ئەکادیمى، هۆکارى سەرەکین بۆ پێشخستنى کەرتى خوێندنى باڵاو تەواوى سێکتەرەکانى دیكهی هەرێمى کوردستان.
د. عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق وتیشى: بۆمان گرنگە وەک سەرەتایەک دەستنیشانى مەترسییەکانى گەندەڵى لە کەرتى خوێندنى باڵا بکەین بۆ ئەوەى پرۆگرامێکى زانستى دابڕێژین بە مەبەستى ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى و پشت بەستن بە سیاسەتى خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەى. ئەویش لە ڕێگەى داڕشتنى یاسایەکى تۆکمە بۆ دەزگاکانى خوێندنى باڵا و چاودێریەکى چڕ لە دامودەزگاکان، ڕاشیگەیاند: ئەم پرۆژەیە لە کات و ساتێکى گرنگ دەستیپێکردووە بەهۆى ئەوەى پرسى چاکسازى و دەستپاکى بۆ رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى بەرنامەى سەرەکى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانە، بۆ ئەمەش وتى: وەزارەتەکەمان لە هەوڵى کارکردنە لەسەر ژمارەیەک پرۆژەى چاکسازی لە بوارى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و پێداچوونەوە بە یاساى خوێندنى باڵا و گشت بڕیار و ڕێنماییەکان بە مەبەستى بەرزکردنەوەى کوالێتى فێربوون و نەزاهەى ئەکادیمى.