Skip to the content

کۆبونەوەیەک لەبارەى خولەکانى پێداگۆجى بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە کۆبونەوەکەدا کە  ڕۆژى پێنچشەممە ڕێکەوتى ٢٠٢١/٦/١٧ بەڕێوە چوو، گفتوگۆ لەبارەى پەرەپێدانى زیاتری خولەکانى پێداگۆجى کرا، ئەوەش ڕاگەیێندرا کە پێداگۆجى یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ چاکسازى و ڕیفۆرم لە بوارێکى گرنگى خوێندن، کە ئەوەش پڕۆسەى وانە وتنەوەیە، لەم پڕۆسەیەدا وەزارەت بە هاریکارى پارتنەرە نێودەوڵەتییەکان ماوەى چەند ساڵێکە دەستی پێ کردووە، توانیویەتى گۆڕانکاریى بنەڕەتى لە شێوازى پێداگۆجى (ڕێگەکانى وانەوتنەوە) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بکات، هەر وەک دەستەیەکى نوێى ستافى زانستى گۆشکراو بە زانست و زانیارى سەردەمیانە بە سیستەمێکى نوێ بۆ ناوەندەکانى خوێندن پێ بگەێنێ.
 لە کۆبونەوەکەدا، دواى تاوتوێکردن چۆنیەتى بەڕێوەچوونى خولەکانى پێداگۆجى لە سێنتەرەکان، لە لایەن بەڕێوەبەرى سێنتەرەکانى پێداگۆجى لە زانکۆکان چەندین پێشنیاز گەڵاڵە کرا بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونى خولەکان، لە هەمانکاتدا دیدگەى وەزارەتیش بۆ چۆنیەتى بەڕێوەچوونى خولەکان و ئایندەى دەرچووانى پێداگۆجى و سود وەرگرتن لە تواناکانیان بۆ پێگەیاندنى نەوەیەکى هۆشیار بۆ کۆمەڵگەو پێشکەشکردنى توێژینەوەى ڕەسەن بۆ پێشخستنى بوارە جیاوازەکان لە حکومەت و کۆمەڵگە خرایە ڕوو، ئەوەش ڕوون کرایەوە لە خولەکانى پێداگۆجى هاوتەریب لەگەڵ پێگەیاندنى مامۆستاى بە توانا کە شارەزایی تەواوى لە ڕێگەکانى وانەوتنەوە و سیستمەکانى فێرکردن دەبێ، لە هەمانکاتدا توێژەرى بە تواناش بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى ئاستەبەز پێدەگەینرێ.