Skip to the content

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا: "سەرەتاى هەفتەى داهاتو پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکاتەوە"

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: رۆژى شەمەى داهاتوو کە دەکاتە ٢٠٢١/٣/٢٧ پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان دەسپێدەکاتەوە، بەشێوەیەک زانکۆکان پابەند دەبن بە ساڵنامەى زانکۆی-یان کە لە سەرەتاى ساڵی خوێندنى ئەکادیمى داڕێژراوە.

هەروەک وتیشى: بۆ پاراستنی پرۆسەى خوێندن، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای جیهانی کۆڤید-١٩ بڕیاری پەیڕەوکردنی سیستمى خوێندنى ئاوێتەى داوە وەک پێویستیەکى سەردەم و هاوشێوەى زۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى جیهان، ئەم سیستمە سەرکەوتنى بەرچاوى لە ناوەندەکانى خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان بەدەستهێناوە. لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن لەسەرەتاى هەفتەى داهاتوو بە پابەندبون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان پرۆسەى خوێندن بە سیستمى ئاوێتە بەردەوام دەبێت.