وهزیرى خوێندنى باڵا: یادکردنەوەى کارەساتى هەڵەبجە، هانمان بدات بۆ یەکڕیزى نیشتمانى
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بهبۆنهی ساڵیادى كیمابارانی شاری ههڵهبجه، وهزیرى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى ڕایگەیاند: پێیوستە کارەساتى هەڵەبجە تەنها بۆ یادکردنەوە نەبێت، بەڵکو ببێتە دەرفەتێک بۆ یەکریزى نیشمانى و گەیشتن بەئامانجە بەدی نەهاتوەکان.
ئەو لێدوانەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەمیانى پێشکەشکردنى پەیامێک هات کە بەبۆنەى ساڵیادى کیمیابارانى هەڵبەجە، لە دیوانى وەزارەت بەڕێوەچو و بهچهند ساتێك وهستان بۆ گیانی پاكی شههیدان رێز له قوربانیانی كارهساتى هەڵەبجە گیرا.
لەو مەراسیمەدا کە سەرۆک زانکۆکان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى و سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرانى دیوانى وەزارەت ئامادەیبون، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە وتەیەکدا وێڕاى دەربڕینى هاوخەمى بۆ کەسوکارى قوربانیانى هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئەگەر پێمان وابێت هەڵەبجە روداوێکەو جارێکى دیکە دوبارە نابێتەوە ئەوە هەڵەین، بۆیە لەناو ئەو بارودۆخەى ناوچەکە ڕودەدات دەبێت هەمیشە دەستمان لەسەر دڵمان بێت و کارەساتى هاوشێوەى هەڵەبجە ئەگەرێکى کراوەیە لە بەردەمماندا، وەک چۆن پێمان وابوو ئەنفال جارێکى دیکە ڕوناداتەوە، بەڵام لە چەند ساڵى رابردوداو و لەنمایشێکى تردا لەشەنگال خوشک و برا ئیزیدیەکانمان ئەنفاکرانەوە، لەچەند رۆژى رابردوش بینیمان ئەوانەى چاویان بەدەستکەوتەکان هەڵنایەت ویستیان بارودۆخى پایتەخى کوردستان بشێوێنن، بەڵام وەک هەمیشە بۆیان نەچوە سەر.
د. ئارام محمد قادر وتیشى: هەموو ئەم کارەساتانە ئاماژەو پەیامە، دەبێت بزانین دەستکەوت و مافەکانمان هێشتا پێنەگەیشتون، بۆیە دەبێت ئەم دەرفەتە بمانخاتە سەر یەکڕیزى نیشمانى و ململانێ و کێشەو گرفتەکانمان وەلا بنێین و مافەکانمان وەربگرین.
هەر لە مەراسیمەکەدا مامۆستاو فهرمانبهرانى وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى هاوسۆزی و هاوخهمی خۆیان بۆ كهسوكارو قوربانیان دوپاتكردهوهو هیوایان خواست تاوانی لهو جۆره لە مێژوى میللەتەکەمان دوباره نهبێتهوه.