بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا: كار بۆ دڵنیایى جۆرى و بەرزکردنەوەى کواڵێتی خوێندن دەکەین
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - د. عبدالفتاح عبدالرزاق، بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە چوارچێوەى پڕۆسەى ڕیفۆرمکردن لە کەرتى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان، ئێستا لە وەزارەت هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە بۆ بەرزکردنەوەى زیاتر کواڵێتی خوێندن و جێبەجێکردنى پڕۆسەى دڵنیایی جۆرى و بەستنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن بەبازارى کار.
ئەم ڕاگەیاندنەى بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانەى بەشداریکردنى لە ئیڤێنتێکى (GEW) هات، کە لە هۆتێل ڕۆتاناى شارى هەولێر بەڕێوەچوو.
لە میانەى بەشداریکردنى لە پانێڵێکى ئەو ئیڤێنتەدا، د. عبدالفتاح عبدالرزاق بەگرنگیەوە باسى لەو گۆڕانکاریانە کرد، کە لە بوارى تەکنەلۆجیا بەدیهاتووە، بۆ ئەوەش وتى: "جیهانی ئه‌مڕۆ پێشكه‌وتن و گۆڕ‌انى گه‌وره‌ى له بوارى ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاری به‌خۆوە بینیوه، ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش كاری له‌سه‌ر شێوازی ژیان و بازارى كارى له كۆمه‌ڵگەكان هه‌بووه. ئەم گۆڕانکارییە ئاستێك له كارامه‌یى و لێهاتووی و زانیارى لە گەنجانمان دەوێ، کە له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانكاری و پێداویستییه نوێیانەى بازارى كار بگونجێ".
لەو چوارچێوەیەشدا بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتى: "ئیمەش وه‌ك هه‌رێمى كوردستان دركمان به‌وه كرد، كه پێویسته چاكسازى گه‌وره له كه‌رتى خوێندن به هه‌ردوو به‌شی په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا بکەین، تا بتوانین خۆمان له‌گەڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه گه‌ورانە و پێداویستییه‌كانى بازارى كار بگوجنێنن به ئاراسته‌ى پێشخستنى كۆمه‌ڵگه و وڵاتەکەمان".
لە بەشێکى دیکەى وتەکانیدا، د.عبدالفتاح عبدالرزاق باسى لەو چاکسازی و ڕیفۆرمانە کرد، کە لە بوارى خوێندنى باڵا کارى لەبارەوە کراوە، بۆ ئەوەش ئاماژەى بە پەسندکردنى یاساى ژماره (١٠)ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى لەلایەن پاڕلەمانى کوردستان لە ساڵى (٢٠٠٨) کرد، کە ده‌روازه‌ى زیاترى به‌ره‌و چاكسازى كردەوه، وتیشى ئەوەى پەیوەندى بەدانیشتنى ئەمڕۆ هەیە، ئێمە وەک وەزارەت لە ساڵى (٢٠١٥)ەوە لە ڕێگەى چەند پڕۆژەیەکەوە کارمان کردووە بۆ پێگه‌یاندنى قوتابی و خوێنكاره‌كانمان له ڕووى لێهاتوویى و كارامه‌یى و، ئاشناكردنیان به بازارى كار و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار، بۆ ئەوەش نمونەى بە (دامه‌زراندنى سێنته‌رى په‌ره‌پێدانى به‌كارخستن ) یان كارسازى( CDC-Center Development Career) لە ساڵى (٢٠١٥) ده‌ستیپێكرد، ئێستا هه‌موو زانكۆ حكومییه‌كانمان ئه‌و سه‌نته‌ره‌یان هه‌یه. کارى بریتییه له دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ ده‌رچوان و دانانى پرۆگرامى ڕاهێنانى تواناكانه. له ئاستى سیستمى خوێندنیش هه‌ر له ساڵى (٢٠١٥)ەوە وه‌زاره‌تەکەمان ده‌ستى به په‌یڕه‌كردنى بۆلۆنیا پرۆسێس کرد، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش جگه له به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى خوێندنى باڵا له هه‌رێم ئامانجى چارەسه‌ركردنى كێشه و ئاڵنگارییه‌كانى خوێندن و ئاسانكارى بۆ گواستنه‌وه‌ى قوتابی و خوێندکارانە. ئاشکراشیکرد وەزارەتەکەیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى یونى مێد (Unimed)به به‌هاى یه‌ك ملیۆن یۆرۆ سەرقاڵى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ئه‌پرێس (Apprais)ە كه تایبەتە بە كاركردن له‌سه‌ر دڵنیایى جۆرى و سیسته‌مى بۆلۆنیا پرۆسیس، لەم پڕۆسەیەشدا (٨) زانكۆى هه‌رێم و (٥) زانكۆى وڵاتانى ئه‌وروپا (ئیسپانیا، ئیتاڵیا، پرتوگال، نه‌رویج، و دانیمارك).
لە کۆتای وتەکەشیدا باسى لەچەند کاروپڕۆژەیەکى دیکە کرد بەتایبەت له‌سه‌ر ئاستى راهێنان و ئاماده‌كردنى مامۆستایان و پڕۆسەى پێداگۆجى و، پرۆگرامه‌كانى خوێندن و جۆرى خوێندن، کە ئێستا وەزارەتى خوێندنى باڵا هەواڵەکانى بەرەو گرنگیدان به خوێندنى پیشه‌یى و، كردنه‌وه‌ى زانكۆ و په‌یمانگەى پیشه‌یى دەستپێکردووە.