Skip to the content

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (5) پۆست له‌ زانكۆی هەولێری پزیشکی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پێنج پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى هەولێری پزیشکی ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
 
ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌ت ڕایگه‌یاندووه‌ بریتین له‌ ( ڕاگرى کۆلێژی پزیشکی، ڕاگرى کۆلێژى پزیشکی ددان، ڕاگری کۆلێژی پەرستیاری ، ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازى، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری توێژینەوەی پزیشکی) .

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستیی چه‌ند مه‌رجێكیشی بۆ ئه‌وانه‌ دیاریی كردووه‌ كه‌ بۆ ئه‌م پۆستانه‌ سیڤییه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن مه‌رجه‌كانیش بریتین له‌:
-  پێشکەشکار  ده‌بێت هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى نابێت لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر بێت.
- خزمەتى لە (١٠) ساڵى زانکۆیى کەمتر نەبێت.

هه‌ر كه‌سێك كه‌  داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت و دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى فەرمى ڕێکەوتى (2021/11/17) ڕۆژی چواشەممە دەبێت و پێویستە پوختەى ڕاژەى لە سەرۆکایتی زانکۆ پەسەند بکرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ر كه‌سێك ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت  دەتوانێت (c.v) و لیستی هەموو توێژینەوە بڵاوکراوەکان لە گۆڤاری زانستی مەحکەم لەگەڵ (c.v) وپوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمێڵە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.