دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى دهتوانن پاسوۆرد و یوزهرنهیمهكانیان وهربگرنهوه
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسوۆرد و یوزهرنهیم)ى بۆ سەرجەم دەرچووانى قۆناغى دوانزە ئامادە کرد و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئەزموونەکان کرا.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى هەوڵەکانى وەزارەت و ناوەندى وەرگرتن، وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسوۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکراو دوێنێ ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئەزموونەکان كرا.
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داوا لە دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەکات لەم هەفتەیەوە دەتوانن خۆیان سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسوۆرد و یوزهرنهیم)، وتیشی پێویستە دەرچووان بە باشى پاسوۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسوۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە چەند ڕۆژى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى ڕۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو.